كۆمپانیای ئه‌پڵ به فه‌رمی كڕینی كۆمپانیای بیتس ئێڵكترۆنیكس (Beats Electronics)ی راگه‌یاند كه به بڕی سێ ملیار دۆلار كه ئه‌مه‌ش گرانترین كۆمپانیایه كه تا ئێستا كۆمپانیای ئه‌پڵ له مێژووی 38 ساڵه‌یدا كڕیبێتی.
دوای سێ هه‌فته له پڕوپاگه‌نده ده‌رباره‌ی كڕینی كۆمپانیای بیتس له میدیاكانی جیهانه‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ به فه‌رمی كڕینی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی راگه‌یاند: به‌بڕی سێ ملیار دۆلار كه دوو ملیار‌و 600 ملیۆنی به كاش ده‌بێت و 400 میلۆنهكهی دیكه له رێگه‌ی پشكه‌كانی ئه‌پڵ-ه‌وه ده‌درێت له ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراودا.
كۆمپانیای بیتس له ساڵی 2006 له‌لایه‌ن دكتۆر دری و جیمی ئایۆڤین دامه‌زراوه‌و هێدفۆن وسپیكهر به‌رهه‌م ده‌هێنت ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دانانی تازه‌ترین خزمه‌تگوزاری میوزیكی سه‌رهێڵ (Streaming Music Service) كه له رێیه‌وه كۆمپانیاكه میوزیك به به‌شداربووانی ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیار‌و 500 ملیۆن بووه له ساڵی 2013دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ تیم كوك رایگه‌یاند: “میوزیك رۆڵێكی گه‌وره له ژیانماندا ده‌بینێت بۆیه به هاوكاری بیتس ده‌توانین پێشكه‌وتوترین و گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری میوزیك بخه‌ینه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانمان له هه‌موو جیهاندا”.
هه‌ریه‌كه كه كۆمپانیاكانی Pandora و Spotify (خاوه‌ن 10 ملیۆن به‌شداردبوو) كه تایبه‌تن به خزمه‌تگوزاری میوزیكی سه‌رهێڵ، كاریگه‌ریه‌كی خراپیان له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری میوزیكی سه‌رهێڵی ئای تیونسی سه‌ر به كۆمپانیای ئه‌پڵ دروست كردووه له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا، بۆیه ئه‌پڵ به كڕینی كۆمپانیای بیتس ده‌یه‌وێت ئه‌و كێبهڕكێیه بباته‌وه.