كۆمپانیای ئێچ پی ئه‌مڕۆپه‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می خۆی لادا كه لاپتۆپێكی شاشه 14یه‌و به‌سیستمی ئه‌ندرۆید كار ده‌كات كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین لاپتۆپی شاشه گه‌وره‌یه كه به‌و سیستمه كار بكات.
له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م لاپتۆپه كه به (SlateBook) ناسراوه پرۆسێسه‌ری NVIDIA TEGRA 4 و 64 گێگابایت بیرگه‌ی ناوهكیو 2 گێگابایت ڕامه و باتریه‌كه‌ی توانای 9 كاتژمێر كاركردنی هه‌یه ته‌نها له یه‌ك بارگاویكردنهوهدا.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و تایبهمهندیانه، لاپتۆپه‌كه‌ی ئێچ پێ خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی 14 ئینجی له‌مسه به‌ڕوونی 1080 پیكسڵ هه‌روه‌ها كێشی زۆر سوكه‌و ته‌نها یه‌ك كیلۆگرامو 670 گرامه‌و 16 میلم ئه‌ستوره كه ئه‌مه‌ش ته‌نكتره له MacBook Air
له‌گه‌ڵ ئه‌م لاپتۆپه‌دا كۆمپانیای ئێچ پی وه‌شانێكی نوێی له كرۆمبوكی 11 ڕاگه‌یاند كه به سیستمی ئێشپێكردنی كرۆم كارده‌كات و توانای باتریه‌كه‌ی زۆر باشتركراوه له‌وه‌ی پێش خۆی.
ئه‌م لاپتۆپه نوێیه‌ی ئێچ پی له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا ده‌خرێته بازاره‌كانی جیهانه‌وه‌و نرخه‌كه 399 دۆلاره.
تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌ك لاپتۆپێكی دروست نه‌كردووه كه شاشه‌كه‌ی تا ئه‌و ڕاده‌یه گه‌وره‌بێت و به سیسمی ئه‌ندرۆید كار بكات، بۆیه له‌م بواره‌دا كۆمپانیای ئێچ پی ده‌بێته پێشه‌نگ.
تۆ وه‌ك خوێنه‌رێك ئه‌م لاپتۆپهت پێ چۆنه كه به سیستمی ئه‌ندرۆید كارده‌كات؟