سلێمانى: کرێکارێک گیانى لەدەستدا

سلێمانى: کرێکارێک گیانى لەدەستدا 
لەکاتى کارکردندا لە پرۆژەى هۆتێل ڕۆتانا لەسەر شەقامى سالم لەشارى سلێمانى کریکاریک کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا.
سەرۆکى سەندیکاى بیناسازى سلێمانى عوسمان حەمە سەعید لە لێدوانێکدا بە سایتى ژورى بازرگانى ڕاگەیاند” کرێکارێک لە کاتى کارکردندا لە هۆتێلى ڕۆتانا لە نهۆمى 11 وە کەوتە خوارەوە و دەست بەجێ گیانى لەدەستدا”
وتیشى” بەم کرێکارەوە ئامارى گیان لەدەستدان لەپارێزگاى سلێمانیدا لەماوەى ئەمساڵدا بوو بە 17 کرێکار”
ئەو کرێکارەى ئەمڕۆ گیانى لەدەستداوە ناوى محەمەد نائیف ئەسڵانە و خێزاندارە و 5 منداڵى هەیە خەڵکى کوردستانى تورکیایە.
 
ز.ر