لە رۆژی جیهانی مناڵاندا وەزارەتی كار باسی مناڵانی ئیشكەر دەكات

وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م منداڵانی كوردستان و جیهان ده‌كات و به‌ تایبه‌تیسش پیرۆزبایی له‌و منداڵانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كاردان و بێبه‌شن له‌ جه‌ژنه‌كان.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بۆنه‌ی‌ 1-6 رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان، وه‌زاره‌تی‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، پیرۆزبایی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی‌ منداڵانی‌ جیهان و به‌تایبه‌تیش منداڵانی‌ كوردستان و له‌نێویشیاندا پیرۆزبای‌ له‌و منداڵانه‌ ده‌كات كه‌ له‌نێو كاردان و بێ‌ به‌شن له‌جه‌ژنه‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها هاتووه‌: رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بوونی‌ ره‌شنووسی‌ یاسای‌ مافی‌ منداڵ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ئاستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌كراوه‌، ئه‌م ره‌شنووسی‌ یاسایه‌ به‌له‌به‌ر چاوگرتنی‌ رێككه‌وتنامه‌ ده‌ولیه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌منداڵ ئاماده‌كراوه‌. 
به‌یاننامه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌: “كاركردن بۆ دانانی‌ هێڵی‌ گه‌رم كه‌ ژماره‌كه‌ی‌ 116 یه‌ بۆ فریاكه‌وتنی‌ منداڵ یه‌كێك بوو له‌هه‌وڵه‌كانی‌ وه‌زاره‌تمان كه‌ ئه‌م هێڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌و رێگایانه‌ی‌ وه‌ك ئامرازێكی‌ نوێ‌ له‌ كوردستان به‌كاردێت بۆ پاراستنی‌ منداڵ له‌هه‌رجۆره‌ توندوتیژی‌ و كێشه‌یه‌ك كه‌ رووبه‌رووی‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی‌ تیایدا ده‌ژی‌ یان ده‌خوێنێت یان كارده‌كات به‌ په‌یوه‌ندی‌ كردن به‌هێڵیكی‌ ته‌له‌فۆن به‌خۆرایی‌”. 
ئه‌وه‌ش هاتووه‌: “ئه‌م هێڵه‌ له‌ئێستادا له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ ده‌ست به‌كاربووه‌و كاریش ده‌كه‌ین بۆ به‌كارخستنی‌ هه‌مان هێڵ له‌ پارێزگای‌ دهۆك. ئه‌مه‌ جیا له‌ ئاماده‌كردنی‌ سیستمی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشتن و له‌ژێر زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژی‌ دان”. 
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
په‌یامی‌ وه‌زاره‌تی‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان 
به‌بۆنه‌ی‌ 1/6 رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان، وه‌زاره‌تی‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، پیرۆزبایی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی‌ منداڵانی‌ جیهان و به‌تایبه‌تیش منداڵانی‌ كوردستان و له‌نێویشیاندا پیرۆزبای‌ له‌و منداڵانه‌ ده‌كات كه‌ له‌نێو كاردان و بێ‌ به‌شن له‌جه‌ژنه‌كه‌یان.
رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بوونی‌ ره‌شنووسی‌ یاسای‌ مافی‌ منداڵ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ئاستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌كراوه‌. ئه‌م ره‌شنووسی‌ یاسایه‌ به‌له‌به‌ر چاوگرتنی‌ رێكه‌وتنامه‌ ده‌ولیه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌منداڵ ئاماده‌كراوه‌. 
كاركردن بۆ دانانی‌ هێڵی‌ گه‌رم كه‌ ژماره‌كه‌ی‌ 116 یه‌ بۆ فریاكه‌وتنی‌ منداڵ یه‌كێك بوو له‌هه‌وڵه‌كانی‌ وه‌زاره‌تمان كه‌ ئه‌م هێڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌و رێگایانه‌ی‌ وه‌ك ئامرازێكی‌ نوێ‌ له‌ كوردستان به‌كاردێت بۆ پاراستنی‌ منداڵ له‌هه‌رجۆره‌ توندوتیژی‌ و كێشه‌یه‌ك كه‌ رووبه‌رووی‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی‌ تیایدا ده‌ژی‌ یان ده‌خوێنێت یان كارده‌كات به‌ په‌یوه‌ندی‌ كردن به‌هێڵیكی‌ ته‌له‌فۆن به‌خۆرایی‌. ئه‌م هێڵه‌ له‌ئێستادا له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ ده‌ست به‌كاربووه‌و كاریش ده‌كه‌ین بۆ به‌كارخستنی‌ هه‌مان هێڵ له‌ پارێزگای‌ دهۆك. ئه‌مه‌ جیا له‌ ئاماده‌كردنی‌ سیستمی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشتن و له‌ژێر زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژی‌ دان. هه‌روه‌ها پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ منداڵ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ تواناكانی منداڵ ئه‌م لێژنه‌یه‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ یاسایی‌ یه‌و له‌رووی‌ كارگێڕی‌ و دارایی‌ یه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران و ه‌رپرسیاره‌تی‌ چاودێری‌ منداڵی‌ له‌ ئه‌ستۆیه‌ له‌ (چه‌وسانه‌وه‌، توندوتیژی‌، گرژی‌ هه‌ڵسوكه‌وت، …. هتد).
منداڵانی‌ كوردستان … كاتێك باس له‌كاركردنی‌ منداڵ ده‌كرێت به‌پێی‌ رووپێوێك كه‌ له‌ساڵی‌ 2010 ئه‌نجامدراوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ زانینی‌ ژماره‌ی‌ منداڵی‌ ئیشكه‌ر له‌لایه‌ك و هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ كاركردنیان له‌لایه‌كی‌ تر و به‌راوردكردنی‌ رێژه‌ی‌ منداڵی‌ ئیشكه‌ر له‌گه‌ڵ رووپێوی‌ ساڵی‌ 2007 كه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجامدرابوو. ده‌ركه‌وتووه‌ رێژه‌ی‌ مناڵی‌ ئیشكه‌ر به‌رێژه‌ی‌ 16% كه‌می‌ كردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا راگه‌یاندنی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ نیشتیمانی‌ ساڵانه‌ بۆ دیارده‌ی‌ منداڵی‌ ئیشكه‌ر و كاریگه‌ریه‌كان و ئاسه‌واره‌كانی‌ له‌سه‌ر منداڵ و كۆمه‌ڵگا، هه‌وڵێكی‌ دیكه‌ بووه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ كار پێكردنی‌ منداڵان . 
هه‌روه‌ها كاراكردنی‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ پاراستنی‌ منداڵان له‌ته‌واوی‌ شارو شارۆچكه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ له‌خۆگرتنی‌ ئه‌م مناڵانه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌نگاوێكی‌ تره‌. به‌و هیوایه‌ین هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاربین بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌و په‌یره‌وكردنی‌ بنه‌مایه‌كی‌ زانستی‌ بۆ كارپێ نه‌كردنی‌ منداڵ كه‌به‌پێی‌ یاسا كاركردنی‌ منداڵ به‌هه‌موو شێوازه‌كانی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.
وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ بایه‌خدان به‌سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كانی‌ منداڵ جگه‌ له‌دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان مۆڵه‌تیش ده‌دات به‌كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ ئه‌هلی‌، ئه‌ویش له‌پێناو حه‌واندنه‌وه‌ی‌ منداڵان له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و دادانه‌ی‌ له‌و دایانگانه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌موكوڕی‌ و خزمه‌ت و گه‌شه‌ كردنه‌كانتان وه‌ك منداڵێكی‌ ئاسایی‌ بێت. هه‌روه‌ها به‌پێی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ ساڵانه‌ له‌بودجه‌ی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆی‌ دابینكراوه‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ په‌یمانگاو خانه‌و سه‌نته‌ر و دایه‌نگاكان پێشكه‌ش ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ڕێگای‌ په‌یمانگاكانی‌ (هیوای‌ نابیستان و ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك و رووناكی‌ نابینایان و هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان) په‌روه‌رده‌و فێركردن و شیاندن ئاراسته‌ی‌ منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كات. 
به‌بۆنه‌ی‌ 1/6 رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان ئه‌مساڵ به‌چه‌ندین چالاكی‌ جۆراو جۆر له‌شارو شارۆچكه‌كاندا ئه‌م یاده‌ به‌به‌رزی‌ ده‌كرێته‌وه‌و خانه‌و سه‌نته‌رو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت به‌مه‌راسیم و چالاكی‌ هونه‌ری‌ و میوزیك و گۆرانی‌ و تواناو به‌هره‌كانیان له‌م رۆژه‌دا ده‌خه‌نه‌ر ِروو.
پیرۆزبێتت1/6 رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان …
وه‌زاره‌تی‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
1/6/2014