وا بڕیارە برێتنی سپێرز، ئەستێرەی پۆپی دونیایی کتێبێک لە بارەی ژیانی تایبەتی خۆیەوە بڵاوبکاتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوو، ئەستێرەی دونیا “برێتنی سپێرز” دانیشتنێکی لەگەڵ ناوەندی “HarperCollins” بۆ بڵاوکردنەوە ئەنجامداوە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبەی کە ناوبراو لەسەر ژیانی خۆی نووسیویەتی.
ماڵپەڕی “هۆلیود ریپۆرتێر” بڵاویکردۆتەوە “برێتنی لەگەڵ ئەو ناوەندە گەشتۆتە نیمچە رێکەوتنێک و ئەگەری هەیە لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە زیاتر لە نیو ملیۆن دانەی لێ بفرۆشرێت”.
ئەوەش بڵاوکراوەتەوە “برێتنی لەو کتێبە بەروونی باسی لە چەندین نهێنی و قۆناغەکانی ژیانی تایبەتی خۆی کردووە”.