لەمساڵدا بیمەى بێکارى نەدراوە بە دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان

لەمساڵدا بیمەى بێکارى نەدراوە بە دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان
بەڕوەبەرى بەڕیوەبەرایەتى چاودێرى و کۆمەڵایەتى سلێمانى ڕاى دەگەیەنێت کە لەمساڵدا هیچ دەرچویەکى زانکۆ و پەیمانگاکان بیمەیان وەرنەگرتووە و داوادەکات چاو پیاخشانەوەى بۆ بکرێت.
 بەڕوەبەرى بەڕیوەبەرایەتى چاودێرى و کۆمەڵایەتى سلێمانى محەمەد ساڵح بە سایتی ژوریبازرگانی وت” لەوەزارەتى دارایەوە بودجە تەسدیق نەکروە هیچ شتێک بۆ ئێمە نەهاتووە کە کارى لەسەر بکەین وە نازانین لە حکومەتى تازەدا چون دەبیت ئەوکاتە کارى پێدەکەین”
وتیشى” لەساڵى 2014دا هیچ جۆرە بیمەیەکى بێکارى نەدراوە پێشم وایە ئەو بیمە بێکاریە بەوردى چاوى پێدا بخشێندرێتەوە”
بەڕوەبەرى بەڕیوەبەرایەتى چاودێرى و کۆمەڵایەتى سلێمانى ئاماژەى بەوەشدا کە لە شارى سلێمانیدا 32 هەزار خەڵک بیمەى چاودێرى خێزان وەردەگرن کە 150 هەزاردینارە وە زیاتر لە 39 هەزار کەس موچەى کەم ئەندامى وەردەگرێت وە لە پارساڵدا دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان 14 هەزار دەجەرچوو بوە بەڵام پێدەچێت ئێستا ئەو ڕێژەیە کەمى کردبێت.
ز.ر