بزانە لەم قەیرانى داراییەى هەرێمدا چەند کەس لەکەرتى تایبەت بێکاربون

بزانە لەم قەیرانى داراییەى هەرێمدا چەند کەس لەکەرتى تایبەت بێکاربون
 
بەهۆى ئەو قەیرانە داراییەى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە لەهەرێمى کوردستاندا زیاترلە 50 هەزارکەس لەکەرتى تایبەتدا بێکاربون.
 وتەبێژى یەکێتى وەبەرهێنەرانى کوردستان مەلایاسین بە سایتی ژوری بازرگانی ڕاگەیاند” بەشێوەیەکى گشتى بەسەرجەم چین و توێژەکانى کەرتى تایبەتەوە ، بەڵێندەران وەبەرهێنەران پێشەوەران لەساڵى 2014 دا 50 هەزارکەس کەمى کردووە”
 
مەلایاسین وتیشى” دەستبەرداربونى کەرتەکانى تایبەت لەو کەسانەى کاریان بۆدەکەن بەهۆى کەمبونەوەى پارە و وەستانى پرۆژەکان و ترسو دڵە ڕاوکێى بەڵێندەر و وەبەرهێنەرە”
 
وتەبێژى وەبەرهێنەران داواش لەحکومەتى نوێ دەکات پلانێک دابنێت بۆئەوەى چیتر بەتاڵە لەکەرتى تایبەتدا دروست نەبێت.
لەبارەى چارەسەربونى ئەم قەیرانە یاسین مەحمود وتى” ئەکەوێتە سەر بەرنامەى حکومەتى داهاتوو وەپەسەندکردنى میزانیەى عێراق و ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتى ناوەندا بەپێچەوانەوە زۆرگەشبین نین”
 
لەسەرەتى ساڵى 2014 وە قەیرانى داراى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە کە تائێستاش ئەو قەیرانە چارەنەکراوە و هەوڵەکانیش بەردەوامن.

ز.ر