قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن ڕایگه‌یاند، وه‌ڵامی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن له‌سنوری پێنجوێن ئه‌رێنییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م دواخستنی بڕیاره‌كه، نه‌بونی بودجه‌یه، به‌چاره‌سه‌ركردنیشی ته‌واوی كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه دابینده‌كرێت.
(عه‌لی ڕه‌ئوف) قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن به NNA ڕاگه‌یاندوە، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران زۆریان پێخۆشه له‌جیاتی مه‌رزێك سێ مه‌رزی دیكه له‌سنوره‌كه‌دا بكه‌نه‌وه، چونكه به‌روبوم‌و كاڵای ئه‌وان زیاتر دێته هه‌رێمی كوردستان‌و پێیانخوشه كاڵاكانیان له‌هه‌رێمدا ساخبكه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، مه‌رزه‌كه هاوشێوه‌ی مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هاتوچۆی گه‌شتیاریی‌و جموجوڵی بازرگانی تێیدا له‌ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێم‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی ڕابردودا ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی قه‌زای پێنجوێنیان كرد، به‌ڵێنیاندا گرنگی به‌مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن بدرێت‌و هاوشێوه‌ی مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بۆ دابینبكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م دواخستنی بڕیاره‌كه، نه‌بونی بوجه‌ی پێویسته، هه‌وڵه‌كانیش بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و مه‌رزه به‌رده‌وامن.