ده‌سته‌ی ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق بڕیاریدا، خزمه‌تگوزاریه‌كانی كۆمپانیای (زه‌ین)ی تایبه‌ت به‌مۆبایل ڕابگرێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون‌و نه‌دانی پاره‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمیی ده‌سته‌ی ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق، ده‌سته‌ی ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندیه‌كان بڕیاریداوه، خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی ڕۆیشتوو په‌یوه‌ندی هاتوی كۆمپانیای زه‌ین ڕابگرێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی كۆمپانیاكه به‌ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت بهكۆمپانیاكی مۆبایل‌و نه‌دانی ئه‌و پاره‌یه‌ی، كه پێویسته بیداته حكومه‌تی عێراق.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ده‌سته‌ی ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق، به‌كارهێنه‌رانی هێڵی زه‌ین دڵنیا ده‌كاته‌وه، مافیان پارێزراو دهبێتو له‌دادگای عێراق قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیاكه ئه‌و موستهحهقانه ده‌دات كه له‌ماوه‌ی ڕابردودا نه‌یداون.
له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، ((بڕیاره نامه‌یه‌كی ده‌نگی بهكاربهرێنرێت له‌سه‌ر هێڵی زه‌ین، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌ڵێت:”ناتوانێت بچیته تۆڕی زه‌ینی عێراقه‌وه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی زه‌ین بهمهرجو ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه، هیوادارین ئه‌و گرفته دواتر چاره‌سه‌ر بكرێت)).
نوسراوه‌كه به‌ژماره 7-ت-2-4185 له‌ڕێكه‌وتی 28-5-2014و به‌واژۆی (سه‌فائه‌دین ڕه‌بیع) سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكردن له‌ده‌سته‌ی ڕاگهیاننو په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق ده‌رچوه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه.