ئەو پرۆژە پەلەوەریانى دەکەونە سنورى ماستەرپلانى شارەوانى یەوە قەرەبوو دەکرێنەوە

ئەو پرۆژە پەلەوەریانى دەکەونە سنورى ماستەرپلانى شارەوانى یەوە قەرەبوو دەکرێنەوە
ئەو پرۆژە پەلەوەرانەى کە دەکەونە سنورى ماستەرپلانى شارەوانى سلێمانیەوە دواى قەرەبووکردنەوەیان لە شوێنى پێشووتریان لادەبرێن 
 
لەراگەیەندراویکدا کەوینەیەکی بۆسایتن ژوری بازرگانی نیردراوە ئاماژە بەوەدەکات ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى لە دیوانى قائیمقامیەت لەگەڵ نوێنەرى بەرێوەبەرایەتیەکانى کشتوکاڵ و ڤێرتێنەرى و سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى کۆبووە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ئەو پرۆژە پەلەوەرانەى لە ئێستادا  کەوتنە شوێنى نیشتەجى بوونەوە مەرجى هونەریان لەدەستداوە و کاریگەرى لەسەر تەندروستى گشتى و  پیس بوونى ژینگە دورسێت دەکەن
راگەیەندراوەکە ئەوەشدەلیت دواى گفتوگۆ کردن لەسەر پێشنیارى ئەو لیژنەى هاوبەشەى بەهامەهەنگى لایەنە پەیوەندى دارەکان پێکهێنرابوو بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە لەبەرئەوەى ئەو پرۆژانە پێشتر بە مۆڵەتى فەرمى دروستکراون دوور بوون لە شوێنى نیشتەجێ بوونەوە  بەڵام لە ئێستادا بەهۆى بەرفراوان بونى سنورى  شارى سلێمانیەوە دەکەونە ماستەرپلانى شارەوانیەوە و لە بەرامبەر لابردنیان بڕایردرا خاوەنى ئەو پرۆژە پەلەوەرانە قەرەبوو بکرێنەوە.
سەبارەت بەو پرۆژانەى کە دەکەونە نزیک سنورى ماستەرپلانى شارەوانى سلێمانیەوە دەتوانرێت بەپێ بارودۆخى ئیستا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و تا ئەو کاتەى کێشە دروست نەکەن و نەبنە هۆى بێزارکردنى هاوڵاتیان رێگە بە کارکردنیان بدرێت .
 
ز.ر