په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ( 28 ئایار 2014) پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێمی كوردستان كرد كە بەمەبەستی خستنەڕوو قەیرانی دارایی هەرێم و ئاستەنگەكانی هاتوونەتە بەردەم وتوێژەكانی بەغدا و هەرێم ئامادەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی بوو.
لە وتەیەكیدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان مەسەلەی قەیرانی دارایی هەرێمی لێكدایەوەو تیایدا ئاماژەیكرد بەهۆكارەكانی بڕیاری هەرێم بۆ هەناردەكردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و هەنگاوە دەستورییەكانی هەرێم لەو لایەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و بودجه‌یه‌ی هه‌رێمی كودستان ساڵانه له به‌غدا وه‌ریده‌گرت به 36 جار ده‌هات.
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كه ده‌بوو له به‌غدا وه‌ریبگرین 850 ملیار دیناربوو، به‌ڵام 560 ملیارمان وه‌رگرتووه و بودجه‌ی پێشمه‌رگه خۆمان دابینمان كردوه.
راشیگه‌یاند: نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئه‌و كاته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان راگیرا، ئێمه سه‌رقاڵی گفتوگۆبووین له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وان زه‌نگێكی مه‌ترسیداریان بۆ هه‌رێمی كوردستان لێدا.”
نێچیرڤان بارزانی وتی: “له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا به‌غدا یه‌ك ترلیۆن دیناری ناردوه، كه ده‌بوو شه‌ش ترلیۆن دینار بناردایه، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رێمی كوردستان به قه‌رز و داهاتی ناوخۆ، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بده‌ین، ئه‌مه‌ش تا مانگی نیسان دراوه”.
روونیکردەوە: “ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن بژارده‌ی ترمان له‌به‌رده‌ستایه”.
راشیگه‌یاند: “ئه‌م قه‌یرانی داراییه، ره‌نگه یه‌ك دوو مانگی دیكه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه مووچه‌یان نافه‌وتێت، حكومه‌ت كێشه‌ی هه‌یه‌و داوای پاڵپشتیتان لێده‌كات”.
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: “له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت كێشه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر یه‌ك وشه بوو كه ئایا به ته‌نسیق و ته‌شاور یان له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستوری عیراق جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه كاتێكی زۆری ویست بۆ جێگییركردنی ده‌سته‌واژه‌ی پێكه‌وه له ده‌ستور”.
وتیشی: “یه‌كه‌م كار له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدانبوو بۆ جێگییر كردنی مافی ده‌ستوری هه‌رێم له مه‌سه‌له‌ی نه‌وتدا، راشیگه‌یاند،” ده‌بێت هه‌رێم موماره‌سه‌ی مافی ده‌ستوری خۆی بكات و په‌نامان بردۆته به‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان كه پاڵپشت به‌ده‌ستوری عیراق كار ده‌كه‌ن”.
روونیکردەوە: “هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری نیه باس له‌وه بكات فرۆشتنی نه‌وت ده‌بێت له‌ڕێی كۆمپانیای سۆمۆوه بێت، هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته چاره‌سه‌ر و هه‌موو هه‌وڵێك دراوه له‌دوای ساڵی 2005 بۆ گه‌یشتن به یاسای دابه‌شكردنی داهاتی عیراق”.
نێچیرڤان بارزانی، وتی: “هه‌ڵسوكه‌وتی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌ڵسوكه‌وته له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی عیراق، راشیگه‌یاند،” ئه‌و زه‌مانه به‌سه‌رچوو كه ده‌بێت له‌به‌غداوه هه‌موو بڕیارێك وه‌ربگرین”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “كێشه‌ی داراییمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌م شێوه‌یه به‌پێی رێكه‌وتنی ساڵی 2004 وه‌زیری نه‌وتی عیراق ده‌بێت سه‌دا 17 داهاتی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانبكرێت، بەڵام ئه‌وه‌ی ئێمه به‌فعلی له‌به‌غدا وه‌ریده‌گرین سه‌دا 10 یه نه‌ك سه‌دا 17.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: “زیادكردنی مه‌ساریفی سیادی هۆكاره له‌پشت كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سه‌دا 17 هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه”.
روونیکردەوە: له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه یه‌ك ساڵ و نیو دانوستان و گفتوگۆی به‌رده‌وامیان كرد، به‌ڵام عیراق هێزی پێشمه‌رگه‌ی نەخستە سه‌ر مه‌نزومه‌ی دیفاعی عیراق.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: “به‌غدا پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم دابوو، بەڵام پێشنیازی هه‌رێم و نیازپاكی كورد له‌لایه‌ن به‌غدا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا”.
روونیشیکردەوە: “ئاماده‌ین كۆمپانیای سۆمۆ و به‌غدا به‌شدار پێبكه‌ین له‌پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و شه‌فافیه‌ت و دانانی پێوه‌ر له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێت سه‌دا 17 ی راسته‌قینه بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت”.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: “ئێمه له‌دوای ساڵی 2005 به‌دواوه له‌وه تێگه‌یشتین كه به‌غدا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێم فه‌رزبكات نه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت به‌ته‌نیا به‌ڵكو له‌لایه‌نی سووته‌مه‌نی دیكه‌ش وه‌ك كاره‌با”.
ئەوەشی خستەڕوو: “به‌غدا پێی وتین ئه‌وه‌ی كه كردووتانه له‌هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم باشتان كردووه به‌ڵام ئه‌و نه‌وته راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكه‌ن و ده‌یكه‌ین به بودجه و بۆتان ده‌نێرینه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشدا: “باس له‌وە ده‌كرێت بۆ هه‌رێم ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشتووه؟، حه‌زه‌كه‌م ئه‌و بڕگه یاساییه بخوێنمه‌وه كه بڕیاری رێپێدان به فرۆشتنی نه‌وت ده‌دات به‌هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان، من به‌پێی ئه‌و بڕیاره ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت داوه.
هەر لە درێژەی وتارەکەیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی قەیرانی دارایی هەرێم و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە پێشکەشی کرد وتی: “حه‌زده‌كه‌م هه‌موولایه‌ك دڵنیا بكه‌مه‌وه كه پرۆسه‌ی هه‌ناردنه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم شه‌فافه و حه‌زه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو لایه‌ك چاودێریی بكه‌ن”.
راشیگەیاند: “به‌غدا پێی وتین فرۆشتنی نه‌وت وه‌ك ته‌ماته‌و خه‌یار نیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد له‌پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت تێنه‌گات و ته‌نها به‌غدا بزانێت نه‌وت بفرۆشێت، بەڵام ئێمە دەڵێین ئه‌و كاته به‌سه‌رچووه بۆ هه‌موو شتێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا، په‌یامی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئه‌وه‌بوو كه ئیسپاتمان كرد ده‌توانین نه‌وت بفرۆشین به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا”.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: “ده‌ستده‌كه‌ین به فرۆشتنی نه‌وت له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا‌و ده‌رگای گفتوگۆشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا واڵایه تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن”.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌توانن 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی دەرەوە بكەن
راشیگەیاند: بڕیاری فرۆشتنی نه‌وتیان به‌پێی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان داوه.
دواجار ئەوەشی خستەڕوو: “له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت پێكدەێنین و له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ینه‌وه”.