ڕێکخراوێکى هۆڵندى هەوڵدەدات بۆ هێنانەوەى گەنجانى کورد بۆ کوردستان

ڕێکخراوێکى هۆڵندى هەوڵدەدات بۆ هێنانەوەى گەنجانى کورد بۆ کوردستان
بەمەبەستى هێنانەوەى ئەو کوردانەى لەووڵاتى هۆڵندا دەژین و توانایان بەهێزە ڕێکخراوێک دەیەوێت ئەو کەسانە بێنێتەوە بۆ کوردستان.
ڕێکخراوى سپارک بۆ گەشە پێدانى خوێندنى باڵاو بەتواناکردنى گەنج سەردانى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانیاکرد و داوایانکرد کە یارمەتیانبدرێت بۆئەوەى کاربکەن بۆ هێنانەوەى ئەو گەنجانەى بەتوانان و زانیاریانهەیە بۆ ئێستاى کوردستان تا سودیان لێوەربگیرێت.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕاىگەیاند ئەو ڕێکخراوە داواى یارمەتیانکردووە بۆئەوەى هاوکاریانبین لە هێنانەوەى ئەوگەنجانە وە ئێمەش داوامانلێکردون کە پێویستە ئەو ڕێکخراوە کاربکات بۆئەوەى ئەوگەنجانەى کە بەخواستى خۆیان دەیانەوێت بێنەوە بۆکوردستان ڕابهێندرێن و زانیاریان لە بارەى کارکردنەوە لە کوردستان پێبدرێن.
وتشى داوامانکردووە ئەوگەنجانە لە بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازى و گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا خولیان بۆبکرێتەوە و زانیارى تەواویان پێبدرێت چونکە ئەوبوارانە لە ئێستادا بۆ کوردستان گرنگە و دەبێت کارى لەسەر بکرێت ئەوکات ئەوگەنجانە بهێندرێنەوە بۆکوردستان بۆئەوەى هەلى کاریان هەبێت و بێبەش نەبن لەکار لەم ووڵاتەدا.
لاى خۆشیەوە مارلین هاسلرهام ڕاى گەیاند ڕێکخراوەکەى ئێمە تایبەتە بەهێنانەوەى ئەو کوردانەى کە بەخواستى خۆیان دێنەوە بۆ کوردستان وە ئەوداواکاریانەى ژورى بازرگانى سلێمانیش گرنگى خۆى هەیە هەوڵدەدەین کاربکەین بۆئەوەى بتوانین ئەو پێشخستنە بکەین بۆ ئەو کوردانەى دەیانەوێت دێنەوە تا بەکۆمەڵێک زانیاریەوە بگەڕێنەوە کوردستان بۆ پێشخستنى وڵاتەکەیان.
لەساڵانى ڕابردوودا بەشێوەیەکى بەربڵاو کوردانى هەرێمى کوردستان لەبەرامبەر ئەوڕەوشە ئابوریە خراپەى هەبوو ڕویان لە ووڵاتاى ئەوروپاکردوو بەزرۆبەى وڵاتانى جیهاندا بلاوبونەوە و لە ئێستاشدا بەهۆى باشبونى ڕەوشى ئابورى زۆرێک لەو کوردانە دەیانەوێت بێنەوە هەرێمى کوردستان.
 
ئامادەکردنی: زریان محەمەد