نوێنەرانی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەداواچونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كردو لەگەڵ سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆبونەوە .
ئەمڕۆ سێ شەممە 27/5 نەورۆز عومەر نوێنەری سەرۆكی فەرمانگە حكومیەكانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامی ئەو بەشە لەهۆڵی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چاویانكەوت بە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسان و نوێنەرانی كەرتی تایبەت و كۆبونەوە، لە كۆبونەوەكەدا نوێنەری چەند رێكخراوێكی دیكەی ئابوریش ئامادەبون و تێیدا لەلایەن نوێنەرانی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچونەوە راو بۆچونی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و رێكخراوە ئابوریەكانی ئامادەبوی كۆبونەوەكە وەرگیرا سەبارەت بەو توێژینەوەیلەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئامادە كراوە بۆ دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگا پیشەییەكانی هەرێم لە كەرتی تایبەتدا .
لەو بارەیەوە سەرۆكی ژوری بازرگانی ڕای گەیاند كە پێویستە حكومەت كاربكات بۆ هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی لەبەرژەوەندی كەرتی تایبەتدایە بۆئەوەی بتواندرێت كار بەو پرۆژەیەبكرێت كە لە ئێستادا فەرمانگەی هەماهەنگی دەیەوێت گرنگی پێبدات و كاری لەسەربكات.
لە كۆبونەوەكەدا زیاتر باس لەوەكرا كەپێویستە كاربكرێت بۆئەوەی سەرجەم كەرتەكانی هەرێمی كوردستان گرنگی بەدەستی كاری ناوخۆی بدەن هەوڵبدەن كە دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان لەكەرتی تایبەتدا جێیان بكرێتەوە و چیتر پەنا بۆدەستی كاری دەرەكی نەبرێت بۆئەوەی بتواندرێت ڕێژەی بێكاری كەمبكرێتەوە و سود لە دەستی كاری ناوخۆی وەربگیرێت.
لەكۆبونەوەكەدا باسلەوەشكرا كە پێویستە هەوڵبدرێت بۆ هۆشیاركردنەوەی گەنج لەفێربونی زمان و كۆمپیوتەر كە لە ئێستادا پێویستیەكی زۆری كەرتی تایبەتە وە چارەسەركردن و هۆشیاركردنەوەی گەنج بۆ گرنگیدان بەكاری كەرتی تایبەت و مانەوەیان لەوكەرتانەدا.
ئا- بەهێز عوسمان