بزانە ئەو كارگە ئێرانیە وێنەی شێركۆ بێكەسی بۆچی بەكار هێناوە ؟

كارگەیەكی چاككردنی شقارتە لە پارێزگای تەورێزی وڵاتی ئێران، وێنەی شاعیری كۆچكردوو شێركۆبێكەس دەخەنە سەر بەرهەمەكانیان.
كارگەی ستارەی ممتاز، تایبەت بەچاككردنی شقارتە لە ساڵی 1921 لە پارێزگای تەورێزی دامەزراوە، لەسەر دواین بەرهەمی خۆی ژمارەیەك وێنەی شاعیری كۆچكردوو شیركۆ بێكەس چاپ دەكات و بەزمانی كوردی لەسەری دەنوسێت.
ئەو كارگەیە جگە لەوێنەكانی شێركۆبێكەس وێنەی چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستانی لەسەر بەرهەمەكانی چاپكردووە.
ئەوەش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە وڵاتی ئێران كاردانەوەی جیاوازی لێدەكەوێتەوە و بەشێك لە هاوڵاتیانی بەگرنگییەوە باس لە كارەدەكەن بەشێكی تریش لە هاوڵاتیان نیگەرانن.
شێركۆ بێكەس كوڕی شاعیری گەورەو ناوداری كورد فایەق بێكەسەو لە دووی ئایاری ساڵی1940 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە‌. هەروەها لە ساڵی 1986وڵاتی عێراقی بە جێ هێشتووە و  لە ساڵەكانی1980 تاكو ساڵی 1992 لە لە وڵاتی سوید بووە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان،
شێركۆ بێكەس ، لە حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە ، وەك یەكێك لە نێودارترین شاعیرەكانی كورد نێوبانگی دەركرد، ئەو كە یەكێكبوو لە دامەزرێنەرانی رەوتی روانگە لە ئەدەبی كوردیدا، لە ئەدەبی بەرگریدا رۆڵێكی گرنگی هەبوو، هەروەها لە دوای راپەڕینیش دەزگایەكی گەورەی چاپ و بڵاوكردنەوەی دامەزراند بە ناوی (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ).
ڕۆژی 4ی ئابی2013 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی سوێد كۆچی دواییكرد .
خەڵك