ماددەی خۆراكی كارایەكی بنچینەییە بۆ بەردەوامی ژیانی مرۆڤ و گیانەوەرو زیندە وردیلەكان، مرۆڤی كۆن بۆ بە دەستهێنای بەروبوم پشتی بە تەواوی بە سروشت دەبەست، بەڵام بارودۆخی سروشت زۆر جار جێگیرنیە بۆیە دواتر مرۆڤ پشتی بەست بە ڕاوو پەروەردەكردنی ئاژەڵ، بەڵام لەبەر وەرزی راو و ناجێگیری كەش و هەوا بوو هۆی زیان گەیاندن بە بەروبووم و تێكدەچێت بۆیە مرۆڤ بیری لەوە كردەوە خۆراك بۆ ماوەیەكی درێژ لە ڕۆژانی ساڵ هەڵبگرێت بۆ كاتی ڕوودانی كارەساتی سروشتی سوودی لێوەربگرێت و هەروەها ژمارەیەكی زۆر مرۆڤ لە جیهان دەمرێت بە هۆی برسیەتی ئەمەش هۆكارێكی تر بوو بۆیە دەبێت ڕێگایەك هەبێت بۆ ئەوەی پێداویستی خۆراك بۆ مرۆڤ دابین بكات.
بەپێی ڕاپۆرتێكی وێبی كشتوكاڵ ، بیرو هزری شێوازەكانی خەزن و پاڕێزگاری خۆراك دەستی پێكرد، ووشكردنەوە بە تیشكی خۆر كۆنترین ڕێگەی كۆگاكردنە دانەوێڵە دەكوڵێندراو پاشان ووشكدەكرایەوە، هەروەها بە خوێكردنی گۆشت و ماسی پاشان كرداری ترشاندنی هەویر دروستكردنی نان و دروستكردنی ترشیات و سركەو پوختەكردنی زەیتی زیتون و بەكارهێنانی تۆی ڕووەكی خەردەل وەك ماددەیەكی پارێز بۆ شەربەتی ترێ لە تێكچوون، هەروەها بەفر بۆ ساردكردنەوەی شەربەت و گۆشت.
پاشان دروستكردنی ماست و پەنیرو كەرەو هەروەها كریستاڵكردنی (بلورەكان) ی شەكر لە چەوەندەری سوورو چەوەندەری شەكر، پەرەسەندنی زانستی پیشەسازی خۆراك بۆ هۆی پێشكەوتنی زانستی كیمیاو زیندەوەرە وردیلەكان و رێگەی كۆگاو پیشەسازی و ئامێرو لە قوتونان و لە پاكەتنان لە ئەنجامدا بۆ بە هۆی پێشكەوتنی پیشەسازی خۆراك بە تایبەت بە هۆی جەنگ.
بەڵام لەبارەی تەندروستی خۆراك مێژونووسان دەڵێن فیرعەونەكانی میسر بایەخیان بە خواردن داوە، بەڵگەیان هەندێك نەخشی سەر دیوارەكان دۆزراونەتەوە كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ (٣٤٠٠) ساڵ پێش میلاد.
هەر تەنها (٧٠-٨٠) ساڵێكە مرۆڤایەتی تێگەیشتنی پەیداكردوە لەسەر ڕۆڵی خواردەمەنی لە ژیانی مرۆڤدا، لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا توێژەرانی كیمیا لە ئەوروپاو ئەمریكا ئاشكرایان كرد كە مادەی پڕۆتین لە ناو خواردەمەنی منداڵ بۆ ئەوەی گەشەبكات بە شێوەی ئاسایی لە بیستەكان و سیەكان ماددەی ڤیتامین دۆزرانەوە دوای دۆزینەوەی ڤیتامین دەستكرا بە ڵێكۆڵینەوە لەسەر ترشە ئەمینەكان، ترشە چەورەكان، هۆرمۆنەكان، ئەنزیمەكان.
لەساڵی (١٩٣٠) پەرتووكێك بە ناوی (دەستی باڵای خواردن بەسەر ژیانی مرۆڤ) كە نووسەرەكەی ناوی (هۆپكینز) بوو هەندێك لە زانایان بڕوایان وابوو كە خواردن تەمەنی مرۆڤ درێژ دەكات وەك (هۆپكینز و ماك لیستەر)، هەرچەندە ئێمە باوەردارین، بەڵام ئەمە هەر وەك مێژوو باس دەكەم، لەدوای جەنگی جیهانی ماددەكانی دژە ئۆكساندن بۆ پاراستنی خۆراكی ئەمباركراو دۆزرایەوە.
لەساڵانی (١٩٤١- ١٩٤٤) بەرپرسانی ئەمریكا ئاگادارییان بۆ هاوڵاتیانی ووڵاتەكەیان بڵاوكردەوە لەسەر سوودو پێویستی جۆری خۆراك.
گژوگیاو خۆراك وەك دەرمان لە زانستی پزیشكی هەر لە كۆنەوە بایەخی پێدراوە سەرەتا پزیشكی هیندی دوای چینی و ئەزتێكی و دواتریش پزیشكی ئیسلامی سەری هەڵداوە.
لەسەدەی رابردوو پزیشكی ئاسایی بەرەو پێش چوو، ئەم سەرهەڵدان و بەرەو پێش چوونە بەتایبەت پاش دۆزینەوەی ماددەی (پەنسلین) لەلایەن زانا (فلامینگ) بە ڕێككەوت دۆزرایەوە لەكاتی لێكدانەوەی دەكرد لەسەر جۆرێك لە بەكتریا بە ڕێككەوت هەندێك لەكەڕوو (فتریات) كەوتە سەر ئەو نمونەیە پاش ماوەیەك تێبینی ئەوەی كرد بەكتریاكە گەشەی نەماوە بەمەش گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە هەندێك شتی بۆگەنی كەڕوودار دەتوانێ بەكتریاو میكرۆب بكوژێ، لە كاتی جەنگی جیهانی دووەم ووڵاتانی ڕۆژئاوای دەوڵەمەند پەنسلینیان بەكاردەهێنا بۆ نەخۆشەكانیان، بەڵام روسیا لە جیاتی ئەو سیری بەكاردەهێنا.
لەبارەی مێژووی هونەری چێشتلێنان لە ساڵی (١٩٧٩) یەكەم ڕۆژنامە (Petits Propos Culinaires) دەرچوو بریتی بوو لە زانیاری سادە لەسەر كابانی (چێشتلێنان).
لەساڵی (١٩٧٤) (هێنری كسینجەر) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەی خۆراكی جیهانی بۆ ئاسایشی خۆراك ووتی : نابێت هیچ منداڵێك هەبێت لە جیهان بە برسیەتی بچێتە جێگەوە بخەوێ، بەڵام زۆر بەداخەوە تاكو ئێستا بە هەزاران منداڵ و مرۆڤ بە هۆی برسیەتی دەناڵێنن و لەساڵی (1981) سمینارێك كرا بە ناوی (سمیناری ئۆكسفۆرد لەبارەی خۆراك ).
كوردیو