سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی هەڵبژاردنی شاجوانی میسڕ رایگەیاند، کە ئەمساڵ سەرمایەدارانی میسر ئامادەیی هاوکاریان نییە، هەر بۆیەش فێستیڤاڵەکە ئەنجام نادرێت.
یوسف سەباهی، سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی شاجوانی میسڕ رایگەیاند “ئەمساڵ شاجوانی میسڕ هەڵنابژێردرێت، چونکە سەرمایەداران ئامادەنین هاوکاری ئەو پرۆژەیە بکەن، ئەمەش بەهۆی هاتنە سەر حکومی ئیسلامییەکانە لەو وڵاتە”.
زیاتر دەڵێت “تا ئێستا لە لایەن حکومەتی ئێستای میسڕ ئاگادارنەکراوینەتەوە کە نابێت ئەو فێستیڤاڵە ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرمایەداران ترسیان لە هاوکاریکردنی پرۆژەکە هەیە”.
سەهابی لە درێژەی قسەکانیشیدا دەڵێت “بەشێکی سەرمایەداران بۆیە هاوکاری فێستیڤاڵەکە ناکەن، چونکە “سارا خولی” شاجوانی ٢٠١١ لە میانەی نمایشەکانی خۆی لە رێورەسمی شاجوانی جیهان بە جلی ژێرەوە وەک یاسایەکی ئەو فێستیڤاڵە نمایشی کرد.