بەرێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەماوەی رابردودا شۆفێران كێشەی نزمی ئۆكتانی بەنزینیان هەبو بەڵام لە ئێستادا ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە .
بەرێوەبەری دابەشكردنی بەرەمە نەوتیەكانی سلێمانی رایگەیاند: لەسەرەتادا ئەو سوتەمەنیەی كە پێمان دەگەیشت ئۆكتانەكەی دەگەیشتە ٩١ بۆ ٩٢ بەڵام دوای دابەزینی ئەو رێژەیەی ئۆكتانە بۆ ٨٨ و گلەیی وگازندەی شۆفێرانی لێكەوتەوە .
جەمال علی وتیشی: لەئێستادا چارەسەری گرفتەكە كراوە و ئۆكتانی سوتەمەنی و بەنزین بۆ ٩١ بەرزبۆتەوە .
ئا- بەهێز عوسمان