سەرۆکى ژورى بازرگانى بەشدارى لە پێشانگایەکى ووڵاتى تایلەندکرد
پێشانگایەکى نێودەوڵەتى لەووڵاتى تایلەند کرایەوە و سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بەشدارى تێداکرد.
سەرۆکى ژورى بازرگانى سلێمانى سیروان محەمەد ڕاى گەیاند لەشارى بانکۆنگ لەوڵاتى تایلەند بەشداریمانکرد لە پێشانگاى “تایفێکس”لەبوارەکانى خۆراک و کەلوپەلى خۆراکى کەلەلایەن سەفارەتى تایلەندەوە لە عێراق بانگهێشترابوین.
سەرۆکى ژورى بازرگانى وتیشى لەم سەردانەماندا توانیمان چاومان بە بازرگانان و بەرپرسانى شارى بانکۆنگ کەوت کە تیایدا قەسو گفتوگۆکرا لەبارەى ئەنجامدانى پەیوەندیە بارزگانیەکان لەنێوان بازرگانانى کوردستان و ئەو ووڵاتەدا بۆئەوەى ئەشتومەکانەى خۆیان بێنە کوردستان و بەشێوەیەکى پێشکەوت پەیوەندى دروستبکرێت.
سەرۆکى ژورى بازرگانى ڕاشیگەیاند ئەو پێشەنگایە لەبوارى خۆراک و کەلوپەلەکانى خۆراکبو کەچەندین جۆرى شتومەک لە بوارەدا نمایشکرابوو کە بەشێوەیەکى پێشکەوت و ئامادەکرابون.




ز.ر