پارێزگای سلێمانی و مازندەران یاداشتێكی لێكگەیشتنیان واژۆكرد

بە ئامانجی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی و كلتورییەكانیان, هەردوو پارێزگای سلێمانی و مازندەران یاداشتێكی لێكگەیشتنیان واژۆكرد.
لە یاداشت نامەكەدا كە ئەمڕۆ 25ی ئایاری 2014 لە سلێمانی لە لایەن جێگری پارێزگاری سلێمانی  عومەر قەڵادزێی و جێگری پارێزگاری مازندەران عەلی حیسامی واژۆ كرا ، دوو پارێزگا لە چەندین بواری جیاوازداپشتیوانیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان كردووە .
بەپێی یاداشتنامەی لێكگەیشتنەكە  هەردوو پارێزگا لە بواری پێشكەشكردنی حزمەتگوزاری هونەری و ئەندازیاری و پیشەسازی و كانزاگەری  و كشوكاڵیدا پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن.
هەروەها  یاداشتنامەكە تەئكید هاوكاری هەردوو پارێزگا دەكات لە بوارەكانی كردنەوەی پێشەنگای بازرگانی و ئاڵوگۆڕی وەفدی پسپۆڕ و هاندان و پیشتیوانی كەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە هەردوو پارێزگادا.
لەبەشێكی تری یاداشتنامەكەی نێوان پارێزگای سلێمانی و مازندەران، پشتیوانی لە پەرەپێدانی پەیوەندی لە بواری رۆشنبیری و گەشتیاریدا پەسەند كراوە.
 
ز.ر