به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌مساڵدا سێ پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سلێمانی ده‌كرێنه‌وه.
نه‌وا عزه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگه‌یاند،”ڕۆژی (22-9-2014) پێشانگه‌یه‌كی دیكه، بۆ كۆمپانیای (پێره‌مێت)ی میسری‌و كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای دیكه‌ی میسری بواری بیناسازیی، له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌كرێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕۆژی (14-11-2014) ده‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش ده‌كرێته‌وه.
نه‌وا عزه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌رده‌وام كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێیدا كراوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌داهاتودا ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌پێشانگه بكه‌نه‌وه.
ئا- بەهێز عوسمان