ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، به‌تاوانی ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین ئابرووچوونی فێڵكردنی بانكی به به‌های 2.6 ملیار دۆلار، كه له دوای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه له ساڵی 1979 به‌گه‌وره‌ترین ئابرووچوونی بانكی ئه‌ژمار ده‌كرێت، یه‌كێك له ملیاردێره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سێداره‌دا.
به‌پێی راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی كه ئه‌مڕۆ په‌خشكرا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر “مه ئه‌فرید ئه‌میر خه‌سره‌وی” كه هاوكات ناسراوه به “ئه‌میر مه‌نسوور ئه‌ریا” له به‌ندیحانه‌ی ئیڤین، كه ده‌كه‌وێته باكووری شاری تاران، سه‌پاند.
به‌پێی راپۆرته‌كه، سزاكه له‌دوای پشتگیریكردنی دادگای باڵا بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگا، جێبه‌جێ كرا.
هاوكات سێ كه‌سی دیكه له هه‌مان دۆسێیه‌دا رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بوونه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: “دۆسێیه‌كه بریتییه له به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌ی ساخته‌كراو بۆ كڕینی كۆمپانیای گه‌وره كه موڵكدارێتییه‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
كێشه‌كه پرسیاری زۆر به‌دوای خۆیدا هێنا له باره‌ی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا، كه ده‌وڵه‌ت به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا.
خه‌ندان