ئەمڕۆ پێشانگا بازرگانیەكەی ئێران لە سلێمانی كۆتایی دێت

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 2:00 كۆمپانیا بەشداربوەكانی یەكەمین پێشانگای بازرگانی تایبەتی وڵاتی ئێران لە شاری سلێمانی كاڵاكانیان كۆ بكەنەوە و لە كاتژمێر 6:00 ی ئێوارەشدا دواین رۆژی پێشانگاكە كۆتایی دێت.
پێشانگای تایبەتی وڵاتی ئێران بەسەرپەرشتی پارێزگای مازندەران و بە هاوكاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە 21 ی ئەم مانگەوە كرایەوە و وەك پێشتریش بڕیاری لەسەر درابو 24-5-2014 دواین رۆژی پێشانگاكە دەبێت.
110كۆمپانیای‌ ئێرانی‌ كه‌ له‌ بواره‌ جیاواده‌كاندا كارده‌كه‌ن له‌ پێشانگاكه‌دا به‌شداریان كردو له‌وانه‌ش 60 كۆمپانیای پارێزگای‌ مازنده‌رانی‌ ئێرانن .
هاوكات له‌ پێشانگاكه‌دا كاڵا و كەلوپەلی بواره‌كانی‌ كشتوكاڵ و شیره‌مه‌نی‌ و په‌له‌وه‌ر و پێداویستی‌ كارگه‌كان نمایش كران .
 
ئا- بەهێز عوسمان