جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: بەهۆی سوككردنی سزا نێودەوڵەتیەكانەوە، ژمارەی ئەو وڵاتانەی نەوتی ئێران هاوردە دەكەن زیادیكردوەو لەئێستاشدا هەریەك لە سریلانكاو ئەفریكای باشور لە ریزبەندی كریارانی نەوتی ئێراندان.
(موحسین قەمسەری) وتیشی: سریلانكاو ئەفریكای باشور پێشتریش كڕیاری سەرەكی نەوتی ئێران بوون، بەڵام بەهۆی ئابڵۆقە ئابووریەكانەوە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی ئێرانیان راگرتبوو,قەمسەری ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی رێكەوتنامەی جنێفەوە هەناردەكردنی نەوت بۆ زۆربەی كڕیارانی نەوتی ئێران دەستیپێكردۆتەوەو لەئێستاشدا زۆربەی پاڵاوگەكانی نەوتی ئاسیا رێككەوتنی نوێیان لەگەڵ ئێران بۆ كڕینی نەوت ئیمزاكردووە، بەتایبەتیش وڵاتانی هیندستان، چین، كۆریای باشوور، ژاپۆن و توركیا كە زۆرترین بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوی ئێران هاوردە دەكەن.