یه‌كه‌مین پێشانگای‌ بازرگانی‌ تایبه‌تی‌ وڵاتی‌ ئێران بەهاوكاری ژوری بازرگانی سلێمانی كرایه‌وه‌

یه‌كه‌مین پێشانگای‌ بازرگانی‌ تایبه‌تی‌
وڵاتی‌ ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مازنده‌ران و به‌ هاوكاری‌ ژوری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌
سلێمانی‌ له‌ بینای‌ پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ تاسڵوجه‌ كرایه‌وه‌ و بڕیارشه‌
تاوه‌كو 24ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامبێت
.

 

پێشانگاكه‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ پارێزگای‌
سلێمانی‌ و جێگرانی سەرۆكی ژوری بازرانی وپیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی ئەندمانی
ئەنجومەنی ژور و چه‌ندین په‌رپرسی‌ حزبی‌ و حكومی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وڵاتی‌ ئێران
كرایه‌وه‌ و هاوكات چه‌ندین بازرگان و پیاوانی‌ خاوه‌نكار تێیدا ئاماده‌بون
.

 

جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانیو پیشەسازی
سلێمانی بە سایتی ژوری راگەیاند: 110كۆمپانیای‌ ئێرانی‌ كه‌ له‌ بواره‌ جیاواده‌كاندا
كارده‌كه‌ن له‌ پێشانگاكه‌دا به‌شداریان كردوه‌ له‌وانه‌ش 60 كۆمپانیای پارێزگای‌ مازنده‌رانی‌
ئێرانن
.

 

یاسین رەحیم وتیشی: له‌ پێشانگاكه‌دا بواره‌كانی‌
كشتوكاڵ و شیره‌مه‌نی‌ و په‌له‌وه‌ر و پێداویستی‌ كارگه‌كان نمایش ده‌كرێن
.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، یه‌كێك له‌ دیارترین
سودەكانی كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیان دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ راسته‌وخۆیه‌
له‌نێوان بازرگانه‌كان و كارگه‌ و كۆمپانیاكاندا
.

 

ئا- بەهێز عوسمان