ئەمرۆ 19/5/2014 لیژنەی دارایی پەرلەمان سەردانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لقی سلێمانیان كرد، بۆ لەنزیكەوە ئاگادار بوون لەكێشەكانیان.
ناجی عیزەدین سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لقی سلێمانی لەلێدوانێكیدا بەوردی تیشكی خستە سەر كێشەكانی بەڵێندەران كەنزیكەی شەش مانگە بەڵێندەران پێیەوە دەناڵێن.
داواشی لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانكرد، كەهەرچی زوترە هەمواری یاسای كاری بەڵێندەرایەتی بكەن، چونكە یاساكە كۆنە و زیانی لەبەرەو پێشچونی كاروباری بەڵێندەرایەتی داوە.
لای خۆشیانەوە لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بەڵێنیاندا هەرچی بەوان بكرێت درێخی نەكەن و بەم زووانە دەست بەكاربن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەڵێندەران.
ئا- بەهێز عوسمان