بهشێك لە بەڵێندەرانی سلێمانی ئاشکرای دەکەن لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو بڕی هەشت ملیار دۆلاریان لە پڕۆژەكاندا دیار نهماوهو ون بووه.
بۆ ئەومەبەستەش سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانیان كردو یاداشتێكیان دایە پەرلەمانی کوردستان.
بەڵێندەران راشیانگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، پێشینەی کارەکانیان راگیراوە و پارەی پڕۆژەكان لە ساڵانی 2010 تا 2013 دیار نییە.
ئهو بهڵێندهرانه ئاماژهیان بهوهشدا كه بە گشتی 2900 پڕۆژە بە بڕی 13 ملیار دۆلاربووە و ئێستا هەشت ملیار دۆلاری نادیارە.
لەو یاداشتەدا ئهو بهڵێندهرانه داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کردووە بەدواداچوون بۆ چۆنێتی ونبوونی ئەو سەدان ملیۆن دۆلارە بكات و لێی بکۆڵێتەوە.
ئا- بەهێز عوسمان