سلێمانی .. ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی سوتەمەنی دەستیپێكرد

بە مەبەستی دانانی رێو شوێنی گونجاو بۆ دابەشكردنی سوتەمەنی بەسەر هاوڵاتیانی شاری ساێمانی، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت  لەگەڵ لیژنەی سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە كە پێكهاتبوو لە نوێنەرانی هەریەك لە بەرێوەبەرایەتییەكانی ( دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، چاودێری بازرگانی، كوالیتی جۆری، ئاسایشی سلێمانی)  لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكاری و دانانی رێو شوێنی پێویست كرا بۆ دابەشكردنی ئەو برە سوتەمەنییەی كە دەگاتە پارێزگای سلێمانی و رۆژانە دابەشبكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.
 
 
 
ئا- بەهێز عوسمان