جموجوڵی بازرگانی له‌ ده‌روازی حاجی ئۆمه‌ران زیادیكردووه‌

 جموجۆڵه‌ بازرگانییه‌كان له‌ده‌روازه‌ی سنوريی حاجی ئۆمه‌ران له‌نێوان هه‌رێمی‌ كوردسان زیادی كردووه‌.
رێژه‌ی هاورده‌ و هه‌نارده‌كردن له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو زیادی كردووه‌ و پیشبینی ده‌كرێ، له‌ ساڵی داهاتوودا رێژه‌كه‌ له‌وه‌ی ئێستا زیاتر به‌رزترببێته‌وه‌.
مه‌سعود ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی‌ وت، رێژه‌ی هاورده‌ و هه‌نارده‌كردن له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌نێوان هه‌ردوولادا رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی داهاتووشدا، ئاماری فه‌رمی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران وتیشی‌، ئه‌م ده‌روازییه‌ هۆكارێكه‌ بووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها باشتربوونی ره‌وشی ژیانی پارێزگا كوردنشینه‌كانی ئێران.
سه‌باره‌ت به‌ گرفتی‌ ده‌روازه‌ی‌ حاجی‌ ئۆمه‌رانیش مه‌سعود ئه‌حمه‌د وتی‌ تاكه‌ گرفت كه‌ ئێستا هه‌بێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌روازیه‌ ٢٤ كاتژمیر كراوه‌ نییه‌ و له‌دوای كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌روازه‌كه‌ داده‌خرێ و ده‌بێت بازرگانه‌كان تا به‌یانی چاوه‌ڕوانی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بن.
ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ساڵی ١٩٦٤ دامه‌زراوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ نێوان ساڵانی ١٩٨١ تا ١٩٩٢ داخراوه‌، به‌رده‌وام هاتووچۆ و بازرگانی پێدا كراوه‌و له‌ ساڵانی رابردووش كه‌ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ كراوه‌ته‌ فه‌رمی، ئه‌ركه‌كانی قورستر بووه‌.