هاورده‌كردنی‌ مریشك قه‌ده‌غه‌كرا

قایمقامی‌ سلێمانی‌ بڕیاریدا، له‌مه‌ودوا ڕێگه‌ نه‌درێت مریشكی‌ زیندوو له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بهێنرێته‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ و، بۆ ماوه‌یه‌كیش هێنانی‌ مریشكی‌ به‌ستوو بۆ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕابگیرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا قایمقامی‌ قه‌زای‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ئاشكرایكردووه‌،له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی‌ قه‌زای‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی‌ زۆربه‌ی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان‌و كوشتارگه‌كانی‌ مریشك‌و ئه‌و بازرگانانه‌ی‌ مریشك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم هاورده‌ ده‌كه‌ن چه‌ند بڕیارێك له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كان ده‌ركرا.