زیاتر لە چوارهەزار خانوى پلاستیکى هەیە

بەپێى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى سلێمانى لە سنورى پارێزگاى سلێمانیدا زیاتر لە چوار هەزار خانوى پلاستیکى هەیە کە بەرهەمەکانیان بەردەوام لەبازارەکاندا دەفرۆشرێت.
بەپێى ئەو ئامارەى لەلاى ژورى بازرگانیە و لەلایەن کشتوکاڵى سلێمانى و بەشى خانوە پلاستیکیەکان وەرگیراوە لە سنورى پارێزگاى سلێمانیدا 4365 ژوورى پلاستیکى هەیە کە 555 جوتیار خاوەندارێتى دەکات و بەرهەمەکانیان بەردەوام لەبازاڕدایە.
ئامارەکە ئاماژەى بەوەشداوە بەرهەمى ئەم خانوە پلاستیکیانە لە 1/5 وە دەردەچێت کە پێکهاتووە لە تەماتە و خەیار و بیبەر و چەند بەرهەمێکى دیکە کەئەم بەرهەمانە لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا دەفرۆشرێن و ساغ دەکرێنەوە.
ماوەى چەند ساڵێکە لە هەرێمى کوردستاندا وەزارەتى کشتوکاڵ هاوکارى ئەو جوتیارانە دەکات کە خانوى پلاستیکى بەرهەم دێنن و تیایدا کارى بەرهەم هێنانى میوە و سەوزە دەکەن.
 
ز.ر