جه‌میل ئه‌مین شه‌كیب، سه‌رۆكی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت خانه‌نیشیان كێشه‌ی موچه‌یان هه‌یه‌و هه‌موویان بێزارن‌و پێیوایه “غه‌در” له‌خانه‌نشیان ده‌كرێت.
شه‌كیب له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باس له‌كاری یه‌كێتیه‌كه‌یان ده‌كات‌و ده‌ڵێت حكومه‌ت هاوكارییه‌كی ئه‌وتۆیان ناكات‌و تا هاوكاری خانه‌نشینان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “یه‌كێتییه‌كه‌مان سندوقێكی بۆ هاوكاریكردنی خانه‌نشیان دروستكردووه”.
هاوڵاتی: یه‌كێتی خانه‌نشینان كه‌ی دامه‌زراوه‌و كاری ئه‌و یه‌كێتییه چییه؟ چۆن ده‌توانن به‌رگری له خانه‌نیشنان بكه‌ن؟
جه‌میل شه‌كیب: یه‌كێتی خانه‌نشینان ساڵی 1994 مۆڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه وه‌رگرتووه، به‌پێی یاسایی كۆمه‌ڵه‌كان ئێمه كۆمه‌ڵه‌ین‌و په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه‌و له‌رووی هه‌ندێك شتی تره‌وه په‌یوه‌ندیمان به‌رێكخراوه دیموكراتیه‌كانه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن‌و پشتگیری‌یان كردووین.
ئیشی ئێمه ئه‌وه‌یه سه‌یری كێشه‌ی خانه‌نیشان ده‌كه‌ین‌و وه‌كو پارێزه‌رێك كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، كاتی خۆی كه دروست بووین ماوه‌یه‌كی زۆر پاره‌یان نه‌داینێ هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو حكومه‌ت داهاتی نه‌بوو، له‌ساڵی 2000 سه‌ردانی مام جه‌لالم كردووه داوای هاوكاریم لێ‌كرد ئه‌ویش نوسراوێكی بۆ نوسیم بۆ وه‌زاره‌تی درایی‌و له‌وێ یارمه‌تیان داین، له1/1/2001ه‌وه ئێمه‌ش نه‌سرییه وه‌رده‌گرین‌و سندوقێكمان داناوه بۆ یارمه‌تیدانی خانه‌نشینان ئه‌وانه‌ی توشی نه‌خۆشی ده‌بن هاوكارییان ده‌كه‌ین، ناتوانین هه‌موو خه‌رجی نه‌خۆشیه‌كه‌ی دابین بكه‌ین ته‌نها یارمه‌تی ده‌ده‌ین‌و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ئه‌وانه‌ش ده‌ده‌ین كه ماڵی ده‌سوتێت یان ته‌عزییه‌ی هه‌بێت.
هاوڵاتی: چه‌ند ئه‌ندامتان هه‌یه؟
جه‌میل شه‌كیب: ئه‌وانه‌ی كه چالاكین‌و ئیش‌و كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه به‌رێده‌كه‌ین نزیكه‌ی شه‌ش كه‌سین، زیاتر له500 ئه‌ندامی ترمان هه‌یه‌و ژماره‌ی خانه‌نشیانیش زیاتره، زۆریان نازانن‌و په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ناكه‌ن، به‌ڵام كه ده‌زانن هاوكاری خانه‌نشینان ده‌كه‌ین ئه‌و كاته په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن.
هاوڵاتی: واته ئیشه‌كانی ئێوه به‌ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری خانه‌نشیاندایه؟
جه‌میل شه‌كیب: به‌ڵی له‌چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنی خانه‌نشینانی فه‌رمانبه‌ر نه‌ك پێشمه‌رگه ئه‌وان رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌ی خۆیان هه‌یه‌و بێجگه له‌سندوقێك بۆ هاوكاریكردنی خانه‌نشیان یانه‌یه‌ك‌و كتێبخانه‌یه‌كمان بۆ خانه‌نشینان دروستكردووه.
هاوڵاتی: هیچ مینحه‌یه‌ك له‌حكومه‌ته‌وه وه‌رده‌گرن؟
جه‌میل شه‌كی: نه‌سریه‌یه‌كمان ده‌ده‌نێ، پێنج سه‌د دیناری بۆ كرێ خانوه‌و 300 دیناری تریشمان ده‌ده‌نێ به‌شی هیچ ناكات، ناچارین له‌و پاره‌یه‌ی كه كۆیده‌كه‌ینه‌وه بۆ یارمه‌تی هه‌ندێك پێداویستیمان له‌و پاره‌یه دابین بكه‌ین، ئه‌و نه‌سرییه‌یه‌ش كه وه‌ریده‌گرین هه‌موو مانگێك به‌رێكوپێكی وه‌ریناگرین.
هاوڵاتی: به‌گشتی كێشه‌كانی خانه‌نشینان چییه؟
جه‌میل شه‌كی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خانه‌نشیان كێشه‌ی موچه‌یان هه‌یه‌و هه‌موویان بێزاری ده‌رده‌بڕن كه وایه موچه‌كه‌یان كه‌مه‌و غه‌دریان لێكراوه، هه‌یه بێ بڕوانامه‌یه‌ی موچه‌كه‌ی زۆره‌و هه‌شه بڕوانامه‌ی هه‌یه موچه‌كه‌ی كه‌مه، ئومێدمان هه‌یه كه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكرێت‌و به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا ره‌شنوسی یاساییه‌ك بۆ باشتركردنی ژیانی خانه‌نشیان ئاماده‌كراوه‌و به‌ته‌مای ئه‌وه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و یاساییه ده‌ربچێت له‌وانه‌یه كێشه‌ی خانه‌نشیان له‌ڕووی مادییه‌وه باش بێت، چونكه ئێستا هه‌موویان بێزارن‌و حكومه‌ت چه‌ندین لیژنه‌ی داناوه به‌ڵام هیچیان نه‌كردووه.
سەرچاوە : هاوڵاتی