بەپێى ئامارێکى یەکێتى وەبەرهێنەرانى کوردستان زیاتر لە 10 ملیار دۆلار لاى هاووڵاتیانەو لە ماڵەکاندا داندراون.
لە لێدوانێکدا بۆسایتى ژورى بازرگانى، مەلایاسن وتەبێژى وەبەرهێنەرانى کوردستان ڕاى گەیاند” لە ئێستادا بەپێى ئەو ئامارەى لاى ئێمەیە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار پارە لاى هاووڵاتیانەو و لە ماڵەکانیاندا هەڵگیراوە”.
وتیشى” فەرمانبەران کەموچە وەردەگرن لەماڵەکانیاندا هەڵى دەگرن و نایخەنە بانقەکانەوە بەهۆى ئەوەى سیقەیان بە بانقەکان نەماوە لەبەر ئەو ڕەوشە ئابوریەى لە ئێستادا لە هەرێمى کوردستاندا هەیە”.
مەلایاسین ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەو پارەیەى لاى وەبەرهێنەرانە نزیکەى 2 ملیار دۆلارە ئەگەرئەوەش بدرێت بە حکومەت ئەوا بازاڕ بەتەواوەتى دەوەستێت.
لەئێستادا حکومەتى هەرێمى کوردستان لەهەوڵى چارەسەرکردنى ئەو کێشانەیە کە لە نێوان هەرێم و عێراقدا هەیە، موچەى فەرمانبەران چیتر دوانەکەوێت بەڵام تائێستا هیچ هەوڵێکى گەشبین بەدى ناکرێت.
ز.ر