كارگەی رۆیاڵ كان بۆ بەرهەمهێنانی قوتوی ئامادەكراو، یەكێكە لە كارگە گەورەكانی پارێزگای سلێمانی، ئەم كارگەیە یەكەمین كارگەی بەرجەستەی ئەو بوارەیە لە عیراقدا و دەكەوێتە ناوچەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، كارگەی رۆیاڵ كان لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی بە بەرهەمهێنانی قوتوی كانزای بۆ خواردنەوە گازییەكان كردووە.
ئەو كارگەیە لەلایەن كارگەی stolle ئەمریكییەوە هاوكاری دەكرێت و نزیكەی 128 ملیون دۆلاری تێچووە.
چاوەڕوان دەكرێت بەرهەمی كارگەكە ساڵانە بگاتە 2 ملیارد قوتوی ئامادەكراو بەوەش كارگەكە نزیكەی 50%ی پێداویستیەكانی عیراق پڕ دەكاتەوە.
لە ئێستاشدا وەبەرهێنەرانی كارگەكە لەگەڵ براندەكانی پیپسی و چپسی لیزی سەرقاڵی دامەزراندنی لقی كارگەی ئەو بەرهەمانەن و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بەكار دەبن.