ملیۆنێرێكی به‌ریتانی له ئیسپانیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا, به گومانی دروستكردنی حه‌ره‌مسه‌را له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت به بێ خواستی ئه‌وان و دروستكردنی لانی كه‌م 7 منداڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌دا.
ئه‌و ملیۆنه‌ره به‌ریتانیه كه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی تۆمه‌تباركراوه به‌بوونی حهرامسهرایهك و حه‌وت منداڵ به ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێك كه سكاڵایان تۆماركردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یان به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان پێئه‌نجام دراوه.
حه‌رامسه‌را (حه‌ره‌م به به‌شێك له‌خانوی مسوڵمانه‌كان ده‌وترێت كه جیاكراوه‌ته‌وه بۆ مێینهكانو له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌و پاشا ئێرانیه‌كان له‌و حهرهمانهدا به‌ده‌یان ئافره‌تیان كۆده‌كرده‌وه‌و كه به‌شێكییان خێزانی پاشا‌كان بون‌و ئه‌وانه‌ی تریش خزمهتكاربونو وه‌كو كۆیله‌ی سێكسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا).
“شۆجا شۆجای”ی ته‌مه‌ن 56 ساڵ، دانی به‌وه‌داناوه كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئافرهتدابووه له لهندهنو بانگهێشتی كردوون بۆ كۆشكه‌كه‌ی له نزیك “ماربێلا” له ئیسپانیا.
شۆجای كه له‌ئێران له‌دایكبووه و خاوه‌نی پاسپۆرتی به‌ریتانیه، گه‌وره بازرگانێكی بواری نه‌وت بووه‌و هاوڕێی باراك ئۆباما‌و ڤلادیمێر پوتین بووه، پێی وایه ئه‌و كه‌سێكی سه‌رنج ڕاكێشه بۆ خانمان.
له كاتێكدا توندوتیژی به‌رامبه‌ر یه‌كێك له ئافره‌ته‌كانی ناوكۆشكهكهی به‌كارهێنا ده‌ستبه‌جێ ئافره‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پۆلیس بۆ كۆشكه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر شێوازێكی عه‌ره‌بی دروستكرابوو بۆیان ئاشكرابوو كه كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی دیكه له‌و كۆشكهدان.
زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌بوو، نۆ له ژنه‌كان سكاڵای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌وان هێنراونه‌ته ئیسپانیا له‌سه‌ر داوای شۆجای، به‌ڵام ڕوبه‌ڕووی توندوتیژی جهستهیو ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه هه‌تاكو ناچاربن بمێننه‌وه.
شۆجای ده‌یزانی چۆن كچه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، كه له وڵاتانی وه‌ك ڕوسیا‌و مهنگۆلیاو كازاخستانه‌وه هاتبوون بۆ خوێندنی نمایشی جلوبه‌رگ له له‌نده‌ن.
ئافره‌ته‌كان سكاڵای ئه‌وه‌یانكرد كه شۆجای هانیداوون گه‌شت بۆ ئیسپانیا بكه‌ن به‌ڵێنی پێداون یارمه‌تیدانیان بدات له كاره‌كانیاندا.
ئه‌و موڵكه‌ی شۆجای و ئافره‌ته‌كان تێیدا بوون كۆشكێكه كه 11 ژووری نوستنی تێدایه‌و له شوێنێكه پێی ده‌ڵێن “كاسا ساف” له سه‌رو “ماربێلا”, ئافره‌ته‌كان ڕایانگه‌یاند ڕێگه‌یان پێدراوه بچنه ده‌ره‌وه‌ی كۆشك، به‌ڵام ته‌نها كاتێك كه‌سێكی دیكه‌یان له‌گه‌ڵدا بووایه له كارمه‌ندانی كۆشك.
بهلاَم ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو كرێكارانی نێو موڵكه‌كه ڕایانگه‌یاند كه بڕواناكه‌ن ئه‌و ژنانه به بێ خواستی خۆیان هاتبن، له‌گه‌ڵ ئه‌وای ڕایانگه‌یاند هه‌موو ڕۆژێك به‌یانیان ئه‌و ئافره‌تانه ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی كۆشك به بێ كێشه منداڵه‌كانیان ده‌برد بۆ خوێندنگا، یه‌كێك له كرێكاره‌كان وتی “من ته‌نها ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم كه به ڕۆژ بینیومه، به شه‌و نازانم چی ڕویداوه”.
دراوسێكانی كۆشكه‌كه‌ی شۆجای ده‌ڵێن كه ئافره‌ته‌كان زۆر جوان بوون و هه‌میشه به شێوازی تایبه‌تی جلوبه‌رگیان ده‌پۆشی له‌گه‌ڵ جێهێشتنی كۆشكیشدا هه‌میشه یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی كۆشكیان له‌گه‌ڵدا بووه.
هاوڵاتی