سه‌رۆكی كۆمپانیای‌ سامسۆنگ نه‌خۆشه‌

سه‌نته‌ری پزیشكی سامسۆنگ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، به‌هۆی كێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه‌، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سیئۆلی پایته‌خت گوازراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رپرسێكی كۆمپانیاكه‌ رونیكرده‌وه‌، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لی كۆن هی-ی ته‌مه‌ن 72 ساڵ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری سیئۆل، خراوه‌ته‌ ژێر پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ و سی و دواتریش بۆ سه‌نته‌ری پزیشكی سامسۆنگ گوازراته‌وه‌.
راشیگه‌یاند “ده‌توانم جه‌خت بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و له‌سه‌نته‌ری پزیشكی سامسۆنگه‌و باری ته‌ندروستی جێگیره‌”.
له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو لی نه‌شته‌رگه‌ییه‌كی سی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و له‌و كاته‌وه‌ به‌ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ له‌كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، گیرۆده‌ بووه‌.
 
 
هاوڵاتی‌