کۆمپانیا ئیتاڵیەکان گرنگى بە سلێمانى دەدەن

ژمارەیەک کۆمپانیاى ئیتاڵى سەردانى ژورى بازرگانى سلێمانى دەکەن و ڕاىدەگەیەنن کە سلێمانى فراوانەوەو پێویستە کۆمپانیا ئیتاڵیەکان دەستایان لە گەورەبونیدا هەبێت.
ژمارەیەک لە کۆمپانیاى ئیتاڵى لە بوارە جیاوازەکاندا سەردانى ژوریانکردوو لەگەڵ دلاوەر سۆفى و کەمال سەعید تەهاکۆی کۆبونەوەو تیایدا قسەکرا لە بارەى شێوازى کارکردنى کۆمپانیا بازرگانیەکان و پەیوەندى کردنیان بە کۆمپانیاکانى شارى سلێمانیەوە تا بتوانن دەستى کار و پێداویستیە ئیتاڵیەکان لە شارى سلێمانى زیاد بکەن و فراوانى بکەن.
دلاوەر سۆفى کەریم ئەندامى ژورى بازرگانى ڕاىگەیاند کە کۆمپانیا ئیتاڵیەکان هەمیشە هەوڵیانداوە بۆ بەرەو پێشبردنى کارى بازرگانى لە نێوان هەرێم و ئیتاڵیادا کە هەمیشە کارى بازرگانیان بەرەو پێشبردووە و هیوادارین کە هەمیشە کۆمپانیا ئیتاڵیەکان بەردەوامن لە پەیوەندیە بازرگانیەکانى نێوانمان.
 کۆمپانیا ئیتاڵیەکان خۆشحاڵبون بەبەرو پێشچونى شارى سلێمانى و هیوایانخواست کە بتوانن لەگەڵ کۆمپانیا کانی هەریمی کوردستان پەیوەندى ببەست بۆ هاوردەکردن و هێنانى شتومەکى ئیتاڵى بۆ شارى سلێمانى تا بتوانن یارمەتى سلێمانى بدەن بۆ هێنانى کەلوپەلى کوالێتى بەرز و باش لە سەرجەم بوارەکاندا.