کۆبونەوەى ئامادەکارى پێشانگاى تایبەتى ئێران بەڕێوەچوو

بەمەبەستى ئاگاداربون لە بەرو پێشچون و نزیکبونەوەى کاتى کردنەوەى پێشانگاى تایبەتى ووڵاتى ئێران لەشارى سلێمانى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندى دارەکان کۆبۆوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14/5/2014 لە ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى یاسنڕەحیم فەرەج لەگەڵ نوێنەرانى ژمارەیەک لە فەرمانگەکانى پەیوەست بە کارى پێشانگاى سلێمانى کۆبۆوە و تیایدا قسە و گفتوگۆکرا لەبارەى چۆنیەتى هاوکارى کردنى ئەو فەرمانگانە بۆ بەرەو پێشچون و سەرکەوتنى ئەو پێشانگایە کە زیاتر لە 160 کۆمپانیاى ئێرانى تیایدا بەشدار دەبن.
لە کۆبونەوەکەدا کە نوێنەرانى هەریەک لە فەرمانگەکانى پارێزگا و شارەوانى و فڕۆکە خانە و پۆلیس و ئاسایش و مانەوە و پاسپۆرت و چەند فەرمانگەیەکى تر ئامادەى بون باس لەوە کرا کە بەهموو لایەک هەوڵبدەن بۆ بەرەو پێشچون و سەرکەوتنى ئەو پێشانگایە کە بتواندرێت بە شێوەیەکى باش کارەکانى بڕوات.
لاى خۆشیەوە یاسین ڕەحیم ئاماژەى بەوەدا کە فەرمانگەکان هەمیشە لەکاتى پێشانگاکەدا هاوکارى ژوریانکردووە و داواشیکرد کە ئەمجارەش بە هەمان شێوە کارەکان ڕاپەڕێنن و ئەم پێشانگایەى تایبەت بە ئێران کە بۆ ماوەى 4 ڕۆژ بەردەوامدەبێت بەسەرکەوتوى کارەکانى بکەین.
لاى خۆشیانەوە نوێنەرانى فەرمانگە حکومیەکان ئاماژەیان بەوەدا کە بە هەموو توانایەکیانەوە کاردەکەن بۆ سەرخستنى ئەو پێشانگایە.
بڕیارە لە ڕۆژى 21/5 تا 24/5 پێشانگاى تایبەتى ووڵاتى ئێران بکرێتەوە لە هۆڵى پێشانگاى سلێمانى لە ناوچەى تاسڵوجە.