پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی نیودەلهی لە هندستان، دوازدە پارچە زێر لە ناوسکی سەرمایەدارێکدا دەردەهێننەوە، کە بەمەبەستی خۆ دزینەوە لە گومرک و باج قوتی دابو.
دکتۆر راما تشارندران، پزیشکی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی گشتی نیودەلهی پایتەختی هیندستان، رایگەیاند: پاش ئەوەی مەترسی بۆ سەر ژیانی دروستکرد و بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی، توانیویانە (١٢) پارچە زێڕ، لە ناوسکی سەرمایەدارێکی وڵاتەکەیاندا دەربهێنننەوە کە مەبەستی خۆ دزینەوە لە پێدانی گومرک و باج بە دەوڵەت قوتی داوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو سەرمایەدارە دوای ئەوەی دڵنیابوە لەوەی کە ناتوانێت لەگەڵ پاشەڕۆدا ئەو پارچە زێڕانە فڕێبدات، خۆی بە ناچاری پەنای بۆ نەخۆشخانە هێناوە و کێشی هەر یەکێک لەو پارچانەش کە قوتی دابو (٣٣) گرام بوە کە نرخەکەی نزیکەی (١٦) هەزار دۆلاربوە.