كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا پێشبینیەكانی بۆ گەشەی ئابووری ناوچەی یۆرۆ لەساڵی (2015)،لەسەدا (1) پۆینت (8)ەوە بۆ لەسەدا (1) پۆینت (7) دابەزاند.
هەروەك كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا پێشبینی دەكات گەشەی ئابووری ناوچەی یۆرۆ كە (17) وڵات لەخۆ دەكرێت،لەمساڵدا بگاتە لەسەدا (1) پۆینت (7).
كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا پێشبینی دەكات كەشەی ئابووری یەكێتی ئەوروپا كە (28) وڵات لەخۆ دەگرێت،لەمساڵدا بەرێژەی لەسەدا (1) پۆینت (6)و لەساڵی (2015) بەرێژەی لەسەدا (2) گەشە بكات.
هاوكات رێكخراوی هاریكاری ئابووریوگەشەپێدان لە راپۆرتێكیدا لەبارەی ئاسۆكانی گەشەی ئابووری جیهان ئاماژەی بەوەدا،لەمساڵدا ئابووری جیهان بەرێژەی لەسەدا (3) پۆینت (4)ولەساڵی (2015) بەرێژەی لەسەدا (3) پۆینت (9) گەشە دەكات،ئەمە لەكاتێكدا لەمانگی تشرینی دووەمی رابردوودا ئاماژەی بەوەدا،گەشەی ئابووری جیهان لەساڵی (2014)دا دەگاتە لەسەدا (3) پۆینت (6).
رێكخراوی هاریكاری ئابووریوگەشەپێدان كە بارەگای سەرەكی لەفەرەنسایە پێشبینی كرد گەشەی ئابووری ئەمریكا كە گەورەترین ئابووریە لەجیهاندا لەمساڵدا بگاتە لەسەدا (2) پۆینت (6)،لەكاتێكدا لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا پێشبینی كرد ئەو گەشەیە بگاتە لەسەدا (2) پۆینت (9).
ئا- بەهێز عوسمان