بەپێی بەیاننامەیەكی سندوقی نێودەوڵەتی دراو بەهۆی كاریگەری قەیرانی سوریا رێژەی بێكاری لە لوبنان زیادیكردوە،بەشێوەیەك دەگاتە لەسەدا (20)ی هێزی كاری لوبنان.
سندوقی نێودەوڵەتی دراو ئاماژە بەوەش دەدات،تێكرای گەشەی ئابووری لە لوبنان گەیشتۆتە لەسەدا (2)،ئەمەش زۆر لەو ئاستە كەمترە كە بەر لەسەرهەڵدانی قەیرانی سوریا لەمانگی ئاداری (2011)دا تۆماریكردوە.
بەپێی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان ژمارەی كۆچبەران لەناوخۆی سوریا گەیشتۆتە (6) ملیۆنو (500) هەزار كەس،هەروەك (2) ملیۆنو (600) هەزار كەس بەرەو وڵاتانی دراوسی سوریا هەڵهاتوون بەتایبەتی لوبنان،ئەمەش بارگرانی زیاتری خستوەتە سەر ئابووریو بودجەی ئەو وڵاتە.
بانكی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەدات،بەهۆی قەیرانی سوریا چالاكیە ئابووریەكان لە لوبنان لەساڵی (2013)دا پاشەكشەیكردوە،ئەمەش تێچوونی بۆ سەر ئابووری ئەو وڵاتە گەیشتۆتە (2) ملیارو (500) ملیۆن دۆلار،بۆیە لەدەرئەنجامی ئەو تێچوونە لەكۆتایی (2014)،(170) هەزار لوبنانی دەچنە رێزی هەژانەوە.
ئا- بەهێز عوسمان