به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی دروستكردنی سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك داوای ملیارێك دینار له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا 15 ملیۆن دۆلاری تێدا خهرجكراوهو پێشتریش بڕیاریدا ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كه كۆتایی بێت.
سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك یه‌كێكه له‌پڕۆژه گرنگه‌كانی بواری رۆشنبیری‌و له‌ساڵی 2007 به‌بودجه‌ی 15 ملیۆن دۆلار بڕیاری دروستكردنی دراوه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ندین “كه‌موكوڕیی‌و رۆتیناته‌وه” ته‌واوبوونی دواكه‌وتووه كه پێویست بوو له‌كۆتای ساڵی 2010دا ته‌واوبێت.
ئه‌ندازیار هه‌وری تاڵه‌بانی، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ رایگه‌یاند كۆتایی ساڵی 2010دا پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوكراوی راده‌ستی ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت ملیارێك دیناری تریان پێویسته.
هه‌وری وتی “نزیكه‌ی چه‌ند مانگێكه داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه بڕی یه‌ك ملیار دینارمان بۆ خه‌رجبكه‌ن بۆ كڕینی كورسی دانیشتن‌و په‌رده‌و قه‌نه‌فه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه”.
روونیشكرده‌وه “ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌مان بۆ خه‌رجبكه‌ن له‌كۆتایی ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوكراوی راده‌ستی ئیداره‌ی شاره‌كه ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵیاندا كراوه، كڕینی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو هۆڵه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌ی لایه‌نه‌ی پڕۆژه‌كه به‌كارده‌هێنێت.
پڕۆژه‌ی بنكه‌ی رۆشنبیری كه‌ركوك، زه‌وییه‌كه‌ی 16 دۆنمه به‌پێوانه‌ی 27 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه، كه ئه‌و زه‌وییه بۆ دروستكردنی بیناكه‌و پاركی ئۆتۆمبێل‌و دروستكردنی باخچه‌كه ته‌رخانكراوه.
هه‌روه‌ها 20 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بیناكراوه كه به‌سه‌ر چوار به‌شدا دابه‌شكراوه‌و پێكهاتووه لههۆڵێك به‌ڕوبه‌ری دوو هه‌زارو 150 مه‌تر چوارگۆشه كه ده‌توانرێت 1200 كورسی جێگا بكرێت، سه‌ره‌ڕای بوونی هۆڵی سینه‌ماو چاپخانه‌و كتێبخانه‌و چێشتخانه.
پڕۆژه‌كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم (ئیداره‌ی پێشووی سلێمانی) سێ ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رفكرا، دواتر پڕۆژه‌كه گواسترایه‌وه بۆ كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی ههرێمو وه‌زاره‌تی پیلاندانان. دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ئاماده‌نه‌بوو پاره‌ی بۆ ته‌رخانبكات.
دواتر ئه‌و 12 ملیۆن دۆلاره‌ی كه مابووه‌وه، به‌دوو قۆناغ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی سه‌رفكرا.