بەهۆی ئەنبارەوە زیان بەر ئابوری عێراق دەكەوێت

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لە لایەن حكومەتەوە ناردنی نزیكەی 10 بۆ 12 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ ئوردن وەستاوە، بە هۆی ئەوەی تەنیا رێگای سەرەكی ناردنی نەوت بە رێگای تانكەر لە ئەنبارەوە بۆ ئوردن زۆر مەترسی لە سەر دروست بووە.
ئەمەش جگە لەوەی كە بەهۆی شەڕی نێوان هێزە سەربازییەكانی عێراق و گرووپە چەكدارەكان دەیان پرۆژەی ستراتیجی لە كاركەوتون لەگەڵ گرتنی دەرگای دەیان كارگە و كۆمپانیایەكانی ئەو پارێزگایە و هەروەها رەوشی بازرگانیش زیانی پێگەیشتووە.
پارێزگای ئەنبار كە رووبەرێكی فراونی هەیە بە چەندین رێگای سەرەكی بەغدا بە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە گرێدەدات و هەروەها رێگاكانی بە پردی نێوان ئەو وڵاتە و ئوردن و سووریا هەژماردەكرێت، بۆیە كەمبوونەوە هاتووچۆی بارهەڵگرەكان لە سەر ئەو رێگایە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە و میوەش لە بەغدا.
جەزیرە
 
ئا- بەهێز عوسمان