ماوەی گەڕاندنەوەی فۆرمی خۆراك درێژكراوەتەوە بۆ مانگی 12ی ئەمساڵ

وەك كارئاسانییەك  بۆ هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە فەرمانگەكانی باری شارستانی و رێكخستنی پسوڵەی خۆراك, پارێزگای سلێمانی و  بەرێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی سلێمانی، لەبارەی دابەشكردنی فۆرمی خۆراكەوە  ئەم چەند بریارەیان دا و داوا لە هەموو لایەك دەكەین پێوەی پابەند بن.
یەكەم: ماوەی گەڕاندنەوەی فۆرمی خۆراك  درێژكراوەتەوە بۆ مانگی 12ی ئەمساڵ و لەسەر بریكارەكان پێویستە تا ئەو بەروارە كار بە فۆڕمی خۆراكی 2012-2013 بكەن و مانگانە بەشە خۆراك و ئارد بدەن بە هاووڵاتیان تا هاووڵاتیان پێناسەكانیان نوێ‌ دەكەنەوە.
دووەم: پێویستە تا كۆتای ئەمساڵ (2014) ئەو هاووڵاتیانەی پێناسی باری شارستانیان نوێ‌ نەكردووەتەوە پێناسەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.
سێ‌ یەم: ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەكەین كە بۆ رایكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان  تا كۆتایی ئەمساڵ(2014) كار بە فۆڕمی خۆراكی (2012-2013) بكەن ئەگەر هاووڵاتیەكە  فۆڕمی نوێی پێنەبوو.
ز.ر
فۆتۆ: زریان محەمەد