قائیمقامى سلێمانى لیژنەیەکى تایبەتى بەکێشەى گوندى کڵاشکەران پێکهێناوە و بڕیاروایە ەماوەیەکى کەمدا کێشەکان چارەیەر بکرێت.
لەڕاگەیەندراوێکى قائیمقامێتى سلێمانیدا کە وێنەیەکى بۆ سایتى ژورى بازرگانى نێردراوە ئاماژەبۆئەو دەکات”پاش ئەوەى لە لایەن پارێزگاى سلێمانى لیژنەیەک پێک هات لە بەرێوەبەرى ناحیەى بازیان و نوێنەرانى هەریەک لە (پارێزگاى سلێمانى، قائیمقامییەتى سلێمانى، ب.وەبەرهێنەرانى کشتوکاڵى سلێمانى ، ب. ژینگەى سلێمانى) بۆ بەدواداچونى کێشەى گوندى کڵاشکەران و کارگەى چیمەنتۆى ماس لە بازیان، کە کێشەیان کەوتبوە نێوان لەسەر شوێنى گوند و ئەو زەویە کشتوکاڵیانەى کەماوە، هەروەها هاوکارى و قەرەبوکرددنەوەى دانیشتوانى گوندەکە لەلایەن کارگەکەوە”
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەى بەوەشداوە” ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکە لەگەڵ نوێنەرانى هەردوولا کۆبۆوە و لە کۆتایدا برایاردرا کۆمپانیاى ماس پابەندى مەرج و رێنماییە یاساییەکانى کارکردن بێت، هەروەها بەرێوەبەرى ناحیەو لێپرسراوى یاسایى قائیمقامییەتى سلێمانى راسپێردران کە لێکۆڵینەوەى وردى کارگەکانى دەوروبەر بکەن لە چۆنییەتى پێدانى هاوکارى و قەرەبوکردنەوەى دانیشتوانى ناوچەکە،و بە هەمان میکانیزمیش مامەڵە لەگەڵ کارگەى ماس و گوندى کڵاشکەران بکرێت”
ڕۆژى یەک شەمە رێکەوتى 11/5 رێگەى هاتووچۆى سلێمانى_بازیان لەلایەن خەڵکى گوندى کڵاشکەران گیرا،بەمەبەستى جێبەجێکردنى ئەو داواکاریانەى هەیانە.
ز.ر