ڤیدۆ.. کارکردن لەگەورەترین کارگەی ئاسن لەسلیمانی بەردەوامە

كارگەی ئاسن و پۆڵای ماس، یەكێكە لە كارگە گەورەكانی بواری بەرهەمێنانی ئاس و پۆڵا، ئەم كارگەیە دەكەوێـتە ناوچەی بازیان لە شاری سلێمانی و بە گەورەترین كارگەی ئاسن پۆڵا دادنرێت لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەراست.
كارگەی ئاسن و پۆڵای ماس، ئێستا قۆناغی یەكەمی دامەزراندنی نزیك بووتەوە لە تەواو بوون و مانگی ئابی داهاتوو دەست دەكات بە بەرهەمهێنان.
سەرجەم كارگەكە بڕی تێچوونەكەی دەخەمڵێندرێت بە زیاتر لە ملیاردێك دۆلار و تا ئێستا نزیكە 500 ملیون دۆلاری تێدا خەرج كراوە.
كارگەكە لە قۆناغی بەرهەمهێناندا ساڵانە بڕی یەك ملیون 250 هەزار تەن ئاسن بە قاڵبی جۆراو جۆر بەرهەمدەهێنێت.
هەروەك كارگەكە نزیكەی هەزار هەلی كار دەستەبەر دەكات.
 
 ئامادەکردنی: زریان محەمەد