وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگه‌یاند: پێكنەهێنانی حكومەت بۆتە هۆی پاشەكشەی وەبەرهێنان و لەشەش مانگی رابردوودا سەدان كارمەند لەكەرتی تایبەتدا دەركراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران، ره‌وشی وه‌به‌رهێنان “بەرەو ئیفلیجی دەچێت”.
به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له داڕووخانی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، وه‌به‌رهێنه‌ره خۆماڵییه‌كان كەوتونەتە ئەنجامدانی چەند دیدارێك و لەیەكەم دیداریشدا له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نەوشیروان مستەفا، كۆبوونه‌وه.
ئه‌وان بڕیاریشیان داوه، سه‌ردانی به‌رپرسانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن و له مه‌ترسی ره‌وشه‌كه و ئه‌و قه‌یرانه‌ی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
یاسین مەحمود وتیشی: “ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، ئەنجومەنی باڵای ئابووریی شەش مانگە بەهۆی پێكنەهێنانی حكومەت كۆبونەوەكانیان پەكیكەوتووە و بەو هۆیەوە چەندین پڕۆژەی ستراتیژیی لە هەرێم توشی خاوبوونەوە و پاشەكشێ هاتوون”.
باسی لەوەشكرد: “ئەگەر ئەنجومەنی پارێزگاكانیش بە هەمانشێوەی حكومەت بە زوویی پێكنه‌هێنرێت، ئەوكات گورزی گەورە بەر وەبەرهێنان دەكەوێ و دوور نییە هەندێك لە وەبەرهێنەرە باشەكانی ئەم سنوورە كار و پڕۆژەكانیان بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق و دەرەوەی هەرێم بگوازنەوە”.
ئا- بەهێز عوسمان