وه‌جبه‌یه‌ك جوڵه‌جه‌ڵه‌ی دایكانه‌ی ته‌مه‌ن یه‌ك رۆژه له‌رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتی لوبنان كرا.
كۆمپانیای راسۆن كە لە ناو هەرێمی كوردستان و عیراق سه‌رقاڵی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵییه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی جووجەڵەی جۆری رۆسی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێناو ره‌وانه‌ی لوبنانی كرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمپانیای ناوبراو كه ئه‌مرۆ 11 ی ئایاری 2014 وێنه‌ی بۆ سایتی ژوور نێردراوه ئه‌م وه‌جبه جوجه‌ڵه به‌رهه‌مهێنراوه دوازدە هەزارو سەد جووجەڵەی دایكانەی یەك رۆژی بووه‌و لەرێگای فرِۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی پێویست هەناردەی لوبنان كراوه.
ئەم جۆرە جووڵەیە لە كێڵگەكانی شەقڵاوەو ئەسپیندارە بەرهەم دێت كە جۆرێكی نایاب و بەرگرە لەسەر ئاستێكی بەرز، جووجەڵەكانیش لەژێر چاودێرییەكی تەندروستیی سەخت بە هەماهەنگیی كۆمپانیای ئەڤیاجین –رۆسی جیهانی و بە باشترین جۆری ڤاكسینی كۆمپانیای سیڤای فەرەنسی و بۆرینكەری ئەڵمانی ڤاكسین دەكرێت بە مەبەستی بەرگری دژی نەخۆشییە درمەكان.
گروپی ڤانۆ- كۆمپانیای راسۆن لە كوردستان وەك كەرتی تایبەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو درێژە بە چالاكییەكانی دەدات لە رووی بەرهەمهێنانی بەروبوومی پەلەوەر.
ز.ر