گەورەترین پێشانگاى ئێرانى لە سلێمانى دەکرێتەوە
بڕیارە لە کۆتاى ئەم مانگەدا پێشانگایەکى گەورەى ئێرانى بکرێتەوە کە زیاتر لە 100 کۆمپانیاى بەهێزتیایدا بەشدارن.
سەرپەرشتیارى پێشانگاى ئێرانى لە سلێمانى شەهرام یوسفى بە سایتى ژوورى ڕاگەیاند لە 21/5/2014 پێشانگایەکى گەورەى ئێرانى دەکرێتەوە کەتا 24/5 بەردەوام دەبێت و کۆمەڵێک کۆمپانیاى بەهێز تیایدا بەشداردەبن.
وتیشى زیاتر لە 100 کۆمپانیا لە ئێرانەوە دێن و بەشدارن لە کردنەوەى ئەو پێشانگایە کە زۆرێک لە کۆمپانیایانە ئەوانەن کە بەرهەم هێنن و بەرهەمەکانیان لە کوردستاندا بەردەوام خواستیان لەسەرە.
سەرپەرشتیارى پێشانگاکە ئاماژەى بەوەشدا سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە دەتوانن گرێبەست و کارى ئاڵوگۆڕ لەگەڵ بازرگانان کۆمپانیاکانى شارى سلێمانیدا بکەن کەئەمەش کاریگەرى بەهێزى دەبێت بۆ شارى سلێمانى.
پێشانگاى تایبەتى ئێرانى بۆماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت کەتیایدا چەندین کۆمپانیاى ئێرانى کاڵا و شتومەکەکانیا نمایش دەکەن.
ز.ر