لەبەرامبەر دواکەوتنى موچەکانیان کارمەندانى تەندروستى مانگرتنیان دەست پێکرد
کۆدەنگى پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانى تەندروستى دروشمى مانگرتنى کارمەندانى فێرکارى و بەشى تەوارى شارى سلێمانى بوو کەدوادەکەن موچەکانیان بەزوى پێبدرێت.
ڕەحمان مەحمود کارمەندى بەشى فێرکارى لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى بە ژوری بازگانی ڕاگەیاند” بەڵنمان پێدراوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە موچەکانمانم وەربگرین بەڵام بەڵێنەکە نەبرایە سەر بۆیە ئەمڕۆ لەسەر پێنەدانى موچە و دواکەوتنى دەرماڵەی ئێشکگرتنى فەرمانبەران و پزیشکانى تەندروستی دەستمان لەکارەکانمان هەڵگرتوو مانمانگرت”
ڕاشى گەیاند” ئەمڕۆ تەنها یەک کاتژمێر ماندەگرین کە سەرجەم بەشەکانى گرتۆتەوە بەڵام نەخۆشى بەپەلە و ئەوانەى هیلاکن پێشوازیان لێدەکرێت و چارەسەریان بۆدەکرێت ئەگەر تا بەیانیش موچە نەدرێت ئەوا دووبارە دەست دەکەینەوە بە مانگرتن”
لەسەرەتاى ئەمساڵەوە بەهۆى ناکۆکیەکانى حکومەتى عێراق و هەرێم موچەى کارمەندا بەهۆى نەناردنى بەشە بودجەى هەرێمەوە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە دوادەکەوێت و ئەمەش ناڕەزاى فەرمانبەرانى بەدواى خۆیدا هێناوە و تا ئێستاش حکومەتى هەرێم چارەسەرى پێویستى نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەو کێشەیە.
ز.ر