دانیشتوانی گوندێكی بازیان كاركردنی كارگەی چیمەنتۆی ماس رادەگرن

نزیكەی 280 هاوڵاتی گوندی كڵاشكەرانی گەورە لە بازیان،بەیانی ئەمڕۆ یەكشەمە 11-5-2014 لەبەردەم كارگەی چیمەنتۆی ماس ناڕەزای دەردەبڕن و كارككردنیان لە كارگەكەدا راگرتوە.
ئەحمەد محەمەد دانیشیشتوی گوندی كڵاشكەرانی گەورە بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند : داواكاری خەڵكی گوندەكەيان لە كارگەی چیمەنتۆی ماس لەسەر پێنەدانی كارە بە خەڵی گوندەكە “بەو شێوەیەی كە هەركارگەیەك نزیكی گوندێك بێت رێژەیەكی هەلی كار دەدەن بە خەڵكی گوندەكە “.
تاكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە ناڕەزاییەكانی هاوڵاتیانی گوندی كڵاشكەرانی گەورە بەردەوامە و كاركردنیان لە كارگەی چیمەنتۆی ماس لە بازیان راگرتوە 
 
ئا- بەهێز عوسمان